کاربه‌ده‌ستانی فه‌ڕه‌نسا ده‌ڵێن کارمه‌ندێکی له‌شکری که له ساڵی 2009 وه له سۆمالیا به بارمته گیراوه بڕوا ده‌کرێت له میانه‌ی هه‌ڵمه‌تی سه‌ربازانی فه‌ڕه‌نسی بۆ ئازاد کردنی کوژرابێت.
وه‌زاره‌تی به‌رگری فه‌ڕه‌نسا له ڕۆژی شه‌ممه ڕایگه‌یاند وا دیاره دنیس ئالیکس کوژرابێت له میانه‌ی هه‌وڵێکی ئازاد کردنیدا، له‌گه‌ڵ سه‌ربازێکی فه‌ره‌سنی. سه‌ربازێکی دیکه‌ی فه‌ڕه‌نسیش دیار نییه وه کاربه‌ده‌ستان ده‌ڵێن 17 شه‌ڕکه‌ری سۆمالیش کوژراون.
هه‌رچه‌نده یاخیبوانی ئه‌لشه‌باب ده‌ڵێن ئالیکس نه‌کوژراوه‌و له شوێنێکی پارێزراوه دوور له شوێنی ڕووداوه‌که.
ڕاپۆرته‌کانی دیکه له باشوری سۆمالیاوه ده‌ڵێن کۆمانداره‌کانی فه‌ڕه‌نسا هه‌وڵیان دا ڕاوێژکاری ئاسایشی فه‌ڕه‌نسا ئازاد بکه‌ن که زیاتر له سێ ساڵ له‌مه‌و به‌ر له مه‌قادیشۆ ڕفێنرابوو.
دانیشتوانی بولمارر ده‌ڵێن گوێیان له ده‌نگی ته‌قه و ته‌قینه‌وه بووه به ماوه‌یه‌کی کورت پاش ئه‌وه‌ی هه‌لیکۆپته‌ر به‌سه‌ر ناوچه‌که‌دا ده‌سوڕایه‌وه.