عێراق هه‌ڕه‌شه‌ی ڕاگرتنی ئه‌و ناردنه ده‌ره‌وانه‌ی نه‌وت ده‌کات له وڵاته‌که‌دا که به‌بێ ڕه‌زامه‌ندی حکومه‌تی نێوه‌ندی وڵاته‌که ده‌کرێن و هه‌روه‌ها ده‌شڵێت سزای دارایی ده‌سه‌پێنێته سه‌ر ئه‌و کۆمپانیایانه‌ی کارێکی له‌و شێوه‌یه بکه‌ن.
ئه‌م بڕیاره‌ی به‌غدا ته‌نها چه‌ند ڕۆژێکه پاش بڕیاری تاک لایه‌نه‌ی هه‌رێمی خودموختاری کورده‌کانی عێراق بۆ ناردنه ده‌ره‌وه‌ی نه‌وت.
ده‌مڕاستێکی هه‌رێمی کوردستانی عێراق ئه‌مڕۆ هه‌ینی هه‌واڵی ناردنه ده‌ره‌وه‌ی نه‌وتی له چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا بۆ تورکیا پشتڕاست کردۆته‌وه.
له ڕاگه‌یاندنه‌که‌یدا سه‌فین دزه‌یی خۆی لادا له زانیاریدان له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی چه‌ند نه‌وت به تورکیا ده‌فرۆشرێت، ته‌نها ئه‌وه‌نده نه‌بێت گوتوویه‌تی ڕۆژانه زیاتره له‌وه‌ی بگوترێت چه‌ند تانکه‌رێک نه‌وت ده‌نێردرێت بۆ تورکیا.
پێده‌چێت هه‌ر ئه‌م هه‌نگاوه بووبێته مایه‌ی هه‌ڕه‌شه‌که‌ی به‌غدا بۆ ڕێگه گرتن له کۆمپانیاکانی نه‌وت تا به‌بێ ڕه‌زامه‌ندی حکومه‌تی نێوه‌ندی نه‌وت نه‌کڕن.
له لایه‌کی تره‌وه ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراقی ده‌ڵێن 12 زیندانیکراو که سزای مه‌رگیان له‌سه‌ر بووه و هه‌ندێکیشیان په‌یوه‌ندییان به تۆڕی ئه‌لقاعیده‌وه هه‌یه له زیندانێکی نزیک به‌غدای پایته‌خته‌وه ڕایانکردووه.
کاربه‌ده‌ستێکی پۆلیس ده‌ڵێت گیراوه‌کان زوویه‌کی ئه‌مڕۆ هه‌ینی ڕایانکردووه پاش ئه‌وه‌ی گیراوه‌کان له په‌نجه‌ر‌ه‌کانی ژووره‌کانیانه‌وه چونه‌ته ده‌رێ و توانیویانه ده‌ستبگرن به‌سه‌ر چه‌کی ژماره‌یه‌ک له پاسه‌وانه‌کان.
سه‌رۆکێکی پاسه‌وانه‌کانی زیندانی تاجی ئه‌م هه‌واڵه‌ی پشتڕاست کردۆته‌وه و ده‌شڵێت هه‌ندێک له پاسه‌وانه‌کان ده‌ستگیرکراون و له‌ژێر لێکۆڵینه‌وه‌دان تا بزانرێت ئایا یارمه‌تی گیراوه‌کانیان داوه یان نا.
له‌سه‌ر ئه‌م ڕووداوه کاربه‌ده‌ستان به‌و مه‌رجه‌ی ناویان نه‌هێنرێت ڕاگه‌یاندنیان داوه.