Accessibility links

ئازاد دێوانی: به‌شار ئه‌لئه‌سه‌د له‌ دادپه‌روه‌ری نێونه‌ته‌وه‌یی ده‌ترسێ

  • Shayan Pasha

به‌شـار ئه‌لئه‌سه‌د ده‌ڵێت ئه‌و له‌ به‌رامبه‌ر گوشـاری نێونه‌ته‌وه‌یی چۆک دانادات

به‌شـار ئه‌لئه‌سه‌د ده‌ڵێت ئه‌و له‌ به‌رامبه‌ر گوشـاری نێونه‌ته‌وه‌یی چۆک دانادات

له‌مه‌ڕ ئاڵۆزبوونی قه‌یرانه‌که‌ی سوریا و زیادبوونی ژماره‌ی کوژراوه‌کان به‌ره‌و زیاتر له‌ 60 هه‌زار که‌س له‌وه‌تای ئه‌و شه‌ڕه‌ له‌ 22 مانگ له‌مه‌وبه‌ره‌وه‌ ده‌ستیپـێکردووه‌، پـێده‌چێت ڕۆژئاوا و ئه‌مه‌ریکا هه‌وڵبده‌ن بۆ قه‌ناعه‌تپـێکردنی لایه‌نه‌کان به‌ سازدانی دیالۆگ به‌ مه‌به‌ستی گه‌یشتن به‌ چاره‌سه‌رێکی ئاشتیانه‌.
ئازاد دێوانی تۆژینه‌وه‌ر و داکوکیکه‌ر له‌ مافه‌کانی مرۆڤ له‌ میانه‌ی گفتوگۆیه‌کدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان شایان پاشا له‌و باره‌یه‌وه‌ گوتی گفتوگۆ له‌گه‌ڵ ڕژێمی ئه‌سه‌د بێ گوشارێکی زۆری نێو‌ده‌وڵه‌تی و بێ گه‌ره‌نتی زۆر زه‌حمه‌ته‌، چونکه‌ به‌شار ئه‌سه‌د نایه‌وێت واز له‌ ده‌سه‌ڵات بهێنێت له‌به‌ر ئه‌وه‌ی خۆی و ده‌سته‌و تاقمه‌که‌ی له‌ دادپه‌روه‌ری نێوده‌وڵه‌تی ده‌ترسن. گو‌تیشی ئه‌گه‌ر ئاماده‌ش بێت بۆ گفتوگۆ و ئه‌و گفتوگویانه‌ش بکرێن، ئه‌وا هه‌مووی گه‌مه‌ ده‌بن.

XS
SM
MD
LG