Accessibility links

د. خالید خه‌یاتی: کوشتنی 3 خانمی سیاسه‌تمه‌دارانی کورد له‌ پاریس به‌ ئێران ده‌به‌سترێته‌وه‌

  • Shayan Pasha

دکتۆر خالید خه‌یاتی

دکتۆر خالید خه‌یاتی

سه‌ره‌ڕای هاوپه‌یمانێتی نێوان ئێران و سوریا به‌ڵام پێده‌چێت تاران له‌م دواییه‌دا هه‌ڵوێستی به‌رامبه‌ر مه‌سه‌له‌ی مانه‌وه‌ی به‌شار ئه‌سه‌د له‌ ده‌سه‌ڵات گۆڕابێت.
د. خالید خه‌یاتی پرۆفیسۆری زانستی سیاسی له‌ زانکۆی لنشۆپنگ له‌ سوید له‌ میانه‌ی گفتوگۆیه‌کدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان شایان پاشا گوتی کاردانه‌وه‌کانی ئێران وه‌ك جاران نیـیه‌. ئێران که‌وتۆته‌ حاڵه‌تێکی دیفاعی له‌ ئێستاکه‌دا و به‌ شێوازێك که‌وتۆته‌ شکڵێک له‌ په‌له‌قاژه‌کردن و پلان و به‌رنامه‌ی دیکه‌ی هه‌یه‌.
د. خه‌یاتی له‌و باوڕه‌دایه‌ ئێران که‌وتۆته‌ قۆناغی خراپکاری و کاردانه‌وه‌ی وه‌ك جاران نه‌ماوه‌. بۆ نموونه‌ تیرورکردنی 3 سیاسه‌تمه‌دارانی ژنی کورد له‌ پاریس به‌ گوێره‌ی لێیکدانه‌وه‌ سیاسیـیه‌کان ده‌ڵێن به‌شێوازیك ده‌ستی ئێرانی تێدا هه‌یه‌.

XS
SM
MD
LG