Accessibility links

موئه‌یه‌د ته‌یب: کاتێک واز له‌ حکومه‌تی عێراق ده‌هێنین که‌ نه‌مێنێت

  • Shwan Said

موئه‌یه‌د ته‌یب: هه‌موو گه‌شبینین ئه‌رکی شانده‌ی کوردی بۆ به‌غدا سه‌رکه‌وتوو ده‌بێت

موئه‌یه‌د ته‌یب: هه‌موو گه‌شبینین ئه‌رکی شانده‌ی کوردی بۆ به‌غدا سه‌رکه‌وتوو ده‌بێت

هاوکاتی به‌رده‌وامبوونی خۆپـیشاندانی ناڕه‌زایی نێو پارێزگا سووننه‌کانی عێراق که‌ پـێی ناوه‌ته‌ دووهه‌م هه‌فته‌وه‌، له‌ پـێنج پارێزگای شیعه‌ نشینی خوارووی ئه‌و وڵاته‌دا خۆپـیشاندانی به‌رفراوان بۆ پشتگیریکردن له‌ سه‌رۆک وه‌زیران نوری ئه‌لمالیکی ده‌ستیـپـێـکرد.
ئه‌مانه‌ له‌ کاتێکتدایه‌، وه‌زیرانی لیستی عێراقیه‌ و وه‌زیره‌ کورده‌کان به‌شداریـیان له‌ کۆبوونه‌وه‌ی هه‌فتانه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراقدا نه‌کرد. پـێشووتریش به‌رپرسانی باڵای سووننه‌کان هۆشداری ئاکامی خراپی بارودۆخه‌که‌یان دابوو ئه‌گه‌ر گرژیـیه‌کان زیاتر په‌ره‌ بسێنن.
گوته‌بێژی لیستی هاوپه‌یمانی کوردستانی له‌ په‌رله‌مانی عراقدا موئه‌یه‌د ته‌یب، ده‌ڵێت خۆپیشاندانی شیعه‌کان مه‌رامی سیاسیان له‌ پاڵه‌، به‌ڵام خۆپیشاندانی ناوچه‌ سووننیـیه‌کان داواکاری ڕه‌وای خه‌ڵکن.
ناوبراو ده‌ڵێت نابێت داواکاریـیه‌کانی خۆپـیشانده‌ران به‌ خۆپـیشاندان به‌رسف بدرێته‌وه‌.
XS
SM
MD
LG