Accessibility links

هیندستان ده‌ڵێت له‌شـکری پاکسـتان 2 سه‌ربازی کوشتووه‌


هیندسـتان ده‌ڵێت له‌ ناوچه‌ی که‌شمیری ناکوکی له‌سه‌ر له‌ نزیک سـنووره‌کانی له‌گه‌ڵ پاکسـتان، سه‌ربازانی پاکسـتانی ته‌قه‌یان له‌ 2 سه‌ربازی هیندی کردووه‌ و کوشـتوویانن.
ئه‌م ڕووداوه‌ پاش دوو ڕۆژ دێت له‌وه‌ی پاکسـتان گوتی سه‌ربازێـکی به‌ده‌سـتی له‌شـکری هیندستانه‌وه‌ کوژراوه‌.
له‌شـکری هیندی ده‌ڵێت کاتێـک هێزێـکی گه‌ڕۆکیان ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ له‌ نزیـک شـارۆچکه‌ی مێندهار هاتووچۆیان ده‌کرد، هێزێـکی پاکسـتانی سنووریان به‌زاندووه‌ و له‌گه‌ڵ هێزه‌که‌یان‌ بۆ ماوه‌ی نیو کاژمێر به‌شه‌ڕهاتوون. ده‌شڵێت هێزه‌که‌ی پاکسـتان پاش شه‌ڕه‌که‌ کشـاوه‌ته‌وه‌.
کاربه‌ده‌سـتێـکی له‌شـکری هیندسـتان ده‌ڵێت ته‌رمی یه‌ک له‌و دوو سه‌ربازه‌ کوژراوه‌ شێوینراوه‌.
له‌شکری پاکسـتان لای خۆیه‌وه‌ ڕه‌تی ده‌کاته‌وه‌ هێزه‌کانی هێرشیان کردبێت. ده‌ڵێت ئه‌مه‌ پـرۆپاگه‌نده‌یه‌کی هیندی و مه‌به‌ست لێی لادانی سه‌ره‌نجی جیهانه‌ له‌ هێرشه‌که‌ی ڕۆژی یه‌کشه‌ممه‌ی هیندستان، ئه‌وه‌ی تیایدا سه‌ربازێـکی پاکسـتانی کوژرا‌.
XS
SM
MD
LG