ئاژانسی ده‌نگ‌وباسی فارسی نیمچه فه‌رمی ئێران ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه ڕایگه‌یاند که‌وا پاسه‌وانانی که‌ناره‌کانی ئێران ده‌ستیانگرتووه به‌سه‌ر دوو به‌له‌می گه‌وره‌ی ماسیگری عه‌ره‌بسـتانی سعودی پاش ئه‌وه‌ی هاتبوونه نێو ئاوی هه‌رێمی ئێرانه‌وه.
هه‌رچه‌نده ئاژانسه‌که ئاشـکرای نه‌کرد که‌ی و له کوێ ئه‌مه ڕوویداوه، به‌ڵام گوتی قه‌لاندار له‌شکه‌ری فه‌رمانده‌ی پاسه‌وانانی که‌ناره‌کان له بوشه‌هر ئه‌مه‌ی پـێ‌ڕاگه‌یاندوون و گوتوویه‌تی هه‌ردوو به‌له‌مه‌که ده‌سـتیان به‌سه‌ردا گیراوه و تاقمه‌کانیان ده‌سـتگیرکراون که 10 که‌سی هیندین و ئێسـتا لێـکۆڵینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵدا ده‌کرێت.
جێی ئاماژه‌یه به‌هۆی پـشـتیوانی ئێران له ڕژێمی به‌شـار ئه‌سه‌د و هه‌روه‌ها له شیعه‌کانی به‌حره‌ین، ئه‌وانه‌ی له دژی ده‌سه‌ڵاتی شا حه‌مه‌د بن عیسا ئال خه‌لیفه ناڕه‌زایی ده‌رده‌بڕن، گرژی زیاتر که‌وتووه‌ته نێو ئه‌و دوو وڵاته‌وه.