چاوه‌ڕوان‌ده‌کرێت ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه سه‌رۆکی ئه‌مه‌ریکا براک ئۆباما سیناتۆری پـێشـووی کۆماری چه‌ک هه‌یگڵ بۆ پـۆسـتی وه‌زیری به‌رگری وڵاته‌که کاندید بکات.
هه‌یگڵی ته‌مه‌ن 66 سـاڵ که که‌سایه‌تیـیه‌کی ناوداری کۆماریـیه‌کانه، ڕه‌نگه بۆ ئه‌م پـۆسته ڕووبه‌ڕووی پـرۆسه‌یه‌کی سه‌ختی هه‌ڵسه‌نگاندن بـبێته‌وه له لایه‌ن کۆمیته‌ی هێزه چه‌کداره‌کانی سه‌ر به ئه‌نجومه‌نی سیناته‌وه، ئه‌وه‌ش به‌هۆی هه‌ڵوێسته‌کانی له به‌رامبه‌ر ئیسرائیل و ئێران‌دا.
هه‌یگڵ پـێش چه‌ند سـاڵێـک له کتێبێـکیدا ڕه‌خنه‌ی له لۆبی ئیسرائیلی له ئه‌مه‌ریکا گرتووه و هه‌روه‌ها ژماره‌یه‌ک له یاسادانه‌رانی ئه‌مه‌ریکایی پـرسیاریان هه‌یه له‌سه‌ر ئاسـتی پشـتیوانی هه‌یگڵ بۆ ئیسرائیل. سه‌باره‌ت به ئێرانیش، هه‌یگڵ له‌گه‌ڵ چاره‌سه‌ری له‌شـکریدا نیـیه بۆ کێشه‌ی به‌رنامه ناوکیـیه‌که‌ی ئێران و هه‌روه‌ها له دژی سه‌پاندنی سـزای یه‌ک لایه‌نه بووه بۆ سه‌ری.
هه‌یگڵ که جه‌نگاوه‌رێـکی دێرینی شه‌ڕی ڤێتنام بووه، له دژی شه‌ڕی عێراق بوو. له سـاڵی 2009 وه له ئه‌نجومه‌نی سینات‌دا نه‌ماوه.
ئه‌گه‌ربێت و هه‌یگڵ بۆ ئه‌م پـۆسته په‌سه‌ندبکرێت، ئه‌وا ده‌بێته سێـیه‌م که‌س که له سه‌رده‌می به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی سه‌رۆک ئۆبامادا پـۆستی وه‌زیری به‌رگری بگرێته‌ده‌ست، واته پاش ڕۆبه‌رت گه‌یتس و لیۆن په‌نێتا.