ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه به ئاماده‌بوونی هیشام قه‌ندیل سه‌رۆک وه‌زیری میسر 10 وه‌زیری نوێی حکومه‌تی میسر له به‌رده‌م سه‌رۆک محه‌مه‌د مورسی سوێندی یاسایـیان خوارد.
له‌و 10 وه‌زیره سیانیان سه‌ر به کۆمه‌ڵی ئیخوان ئهلموسلیمینن. گوته‌بێژی ئیخوان ده‌ڵێت به‌م گۆڕانکاریـیه ژماره‌ی وه‌زیرانی سه‌ر به ئیخوان له حکومه‌ت له پـێـنجه‌وه ده‌بێت به هه‌شت.
له‌وانه ئهلمورسی ئه‌لسه‌ید ئهلحیجازی وه‌زیری نوێی دارایی که خراوه‌ته شوێنی مومتاز ئه‌لسه‌عید، ئه‌وه‌ی ئیخوانه‌کان تاوانباریان کرد به‌وه‌ی زۆر له له‌شـکره‌وه نزیکه.
هه‌روه‌ها موحه‌مه‌د ئیبراهیم له پـۆستی وه‌زیری ناوخۆدا دانرا. پـێشـتر ئه‌حمه‌د جه‌مال ئه‌دین له‌و پـۆسته‌دا بوو و ڕه‌خنه‌ی توندی لێ‌گیرا به‌هۆی چۆنێتی مامه‌ڵه‌کردنی له‌گه‌ڵ توندوتیژیـیه‌کانی مانگی ڕابردوو، ئه‌وانه‌ی له‌سه‌ر ده‌سـتوری نوێ له قاهیره‌ی پایته‌خت و چه‌ند شـارێـکی وڵاته‌که ڕوویاندا.
نه‌یارانی مورسی ده‌ڵێن سه‌رۆک هه‌وڵ ده‌دات ده‌سه‌ڵاتی ئیخوانه‌کان له نێو داموده‌زگاکانی حکومه‌تدا زیابکات، به‌ر له‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنی نوێی په‌رله‌مانی سـازبکرێت و حکومه‌تی نوێ پـێـکبهێنرێت.