مه‌حمود عه‌باس سه‌رۆکی فه‌ڵه‌سـتینیـیه‌کان فه‌رمانێـکی سه‌رۆکایه‌تی ده‌رکردووه و تیایدا هاتووه ناوی ده‌سه‌ڵاتدارێتی فه‌ڵه‌سـتین بگۆڕدرێت بۆ "ده‌وڵه‌تی فه‌ڵه‌سـتین."
ئاژانسی ده‌نگ‌وباسی فه‌رمی فه‌ڵه‌سـتینیـیه‌کان "وه‌فا" ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه ئه‌مه‌ی ئاشـکراکرد و گوتی ئه‌م بڕیاره‌ی عه‌باس له ئه‌نجامی بڕیاره‌که‌ی 29 ی مانگی یازده‌ی سـاڵی ڕابردووی ئه‌نجومه‌نی گشتی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کانه، ئه‌وه‌ی 138 وڵات به ئه‌رێ ده‌نگیان دا بۆ به‌رزکردنه‌وه‌ی ئاستی فه‌ڵه‌ستین بۆ وڵاتێـکی چاودێری نائه‌ندام له نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کاندا. 41 وڵات له به‌رامبه‌ر ئه‌نجومه‌نی گشـتی بێ ده‌نگ بوون، به‌ڵام 9 وڵات به نه‌رێ ده‌نگیان له دژی دا.
ئاژانسه‌که ده‌شڵێت عه‌باس هه‌روه‌ها فه‌رمانی داوه پاسپـۆرت و ناسـنامه و پـول به ناوی ده‌وڵه‌تی فه‌ڵه‌سـتین چاپـبکرێن.
هه‌تا ئاماده‌کردنی ئه‌م هه‌واڵه ئیسرائیل هیچی له‌م باره‌یه‌وه نه‌گوتووه.