هه‌ریه‌که له پاکسـتان و هیندسـتان یه‌کتری به‌و شه‌ڕه ته‌قه‌یه تاوانبارده‌که‌ن که ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه له نێوان له‌شـکری هه‌ردوو وڵات‌دا ڕوویدا له ناوچه‌ی ناکۆکی له‌سه‌ری که‌شمیر.
له‌شـکری پاکسـتان ده‌ڵێت سه‌ربازانی هیندی هێرشیان کردووه‌ته سه‌ر بنکه‌یه‌کی له‌شـکری وڵاته‌که‌یان له‌سه‌ر سـنووری که‌شمیر و له ئاکامدا سه‌ربازێـکی پاکسـتان کوژراوه و یه‌کێـکی دیکه برینداربووه.
کاربه‌ده‌سـتانی هیندسـتانیش لای خۆیانه‌وه ڕه‌تی ده‌که‌نه‌وه هیچ سه‌ربازێـکیان سـنووری به‌زاندبێت. ده‌شڵێن سه‌ره‌تا له‌شـکری پاکستان ده‌سـتیکردووه به هێرشه‌که، کاتێـک گولـله خومپاره‌یه‌کی گرتووه‌ته گوندێـکی هیندسـتانه‌وه و له به‌رامبه‌ردا سه‌ربازانی هیندیش به چه‌کی سووک وه‌ڵامیان داونه‌ته‌وه.
جێی ئاماژه‌یه که‌شمیر به‌شێـکی له ناو هیندسـتانه و به‌شه‌که‌ی دیکه‌ی له ناو پاکسـتانه و هه‌ردوو وڵات ته‌واوی که‌شمیر به به‌شێـک له نیشـتیمانه‌که‌ی داده‌نێن. له‌وه‌تای له سـاڵی 1947 وه ئه‌و دوو وڵاته له داگیرکه‌ری به‌ریتانی ڕزگاریان بوو و سه‌ربه‌خۆبوون، دوو جار له‌سه‌ر که‌شمیر شه‌ڕی گه‌وره له نێوانیاندا ڕوویداوه.