Accessibility links

به‌هۆی بایکۆتی په‌رله‌مانتارانی ده‌وڵه‌تی یاسا و لایه‌نگرانیان کۆبوونه‌وه‌که‌ی په‌رله‌مان کرایه‌ ڕاوێژکاری

  • Goran Tawfeeq

پاش ئەوەى هەریەکە لە ئەندامانى ئیتلافى دەوڵەتى یاسا و کوتلەى عێراقیەى سپى و فەزیلە و ئیسڵاح بایکۆتى کۆبوونه‌وه‌ نائاسایـیه‌که‌ی ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه‌ی په‌رله‌مانی عێراقیان کرد، بڕیاردار کۆبووبوونه‌وه‌که‌ بکرێته‌ دانیشتنی ڕاوێژکاری.
وه‌ها دانرابوو له‌ کۆبووه‌نه‌وه‌که‌ی ئه‌مڕۆدا تاووتوێی داخوازی خۆپـیشـانده‌ران بکرێت.
لە کۆنکرەیەکى رۆژنامەوانیدا ئیتلافى دەوڵتى یاسا دانیشتەکەی بە بۆنەیەکى وتاردانى تائیفى ناوبرد و سەرۆکى پەرلەمانیشی بە تەرفگیر و بەشێک لە کێشەکان ناساند .
هاوکات لیستى عێراقیەش داوای دەست لە کارکێشانەوەی نوری ئه‌لمالیکی له‌ پـۆسـتی سه‌رۆک وه‌زیری ده‌کات.
له‌م باره‌یه‌وه‌ گۆران تۆفیق په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا له‌ به‌غدا ڕاپـۆرتی ناردووه‌.
XS
SM
MD
LG