ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه ئه‌ندامانی نوێی کۆنگرێس سوێندی فه‌رمیان خوارد و ڕابه‌رانی خۆیان هه‌ڵبژارد و جارێـکی دیکه جان باینه‌ر کۆماری به سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران هه‌ڵبژێردرایه‌وه.
به‌ڵام له ئاکامی هه‌ڵبژاردنه‌کانی مانگی یازده، سه‌رۆک ئۆباما ئێسـتا ژماره‌یه‌کی زیاتری ئه‌ندامانی دیموکراتی له کونگرێسدا هه‌یه. له ئه‌نجومه‌نی سیناتۆران، دیموکراته‌کان ژماره‌یان بوو به 55 و کۆماریه‌کانیش 45 ، واته به به‌راورد له‌گه‌ڵ خولی پـێشـوو دیموکراته‌کان 2 کورسیان زیاتره.
کۆماریه‌کانیش له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی چه‌ند کورسیه‌کیان له‌ده‌ست دا، به‌ڵام هێشـتا کۆنتڕۆڵی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانیان له ده‌ستدا ماوه‌ته‌وه. کۆماریه‌کان پێشتر 242 کورسیان هه‌بوو، به‌ڵام ئێستا 234 کورسی، و دیموکراته‌کان 201 کورسیان هه‌یه.
12 سیناتۆری نوێ و 84 ئه‌ندامی نوێ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران بۆ کۆنگرێسی نوێ هه‌ڵبژێردران.
له ناو یاسادانه‌ره نوێـیه‌کان چواریان ئه‌فریکی – ئه‌مه‌ریکین و ده‌یان به ڕه‌چه‌ڵه‌ک ئه‌مه‌ریکایی لاتینن، پـێنجیان ئاسیایی- ئه‌مه‌ریکایین 24 یان ژنن و هه‌روه‌ها دووانیان په‌یڕه‌وی ئایینی هیندوسن، یه‌کێکیان بودایی و بۆ یه‌که‌م جار ئه‌ندامێکی ژن له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران به ئاشکرایی بایسێکچوه‌ڵه واته (په‌یوه‌ندی سێکسی له‌گه‌ڵ ژن و هه‌روه‌ها پـیاودا هه‌یه).