Accessibility links

هه‌له‌و واشنتن: وتووێژی تورکیا له‌گه‌ڵ ئۆجه‌لاندا


هه‌فته‌ی ڕابردوو یاڵچین ئاکدۆگان گه‌وره‌ ڕاوێژکاری ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان سه‌رۆک وه‌زیری تورکیا له‌ چاوپـێـکه‌وتنێـکیدا که‌ له‌ ڕۆژنامه‌ی ته‌ره‌فی تورکی بڵاوکرایه‌وه‌، ئاشـکرای کرد که‌وا حکومه‌تی وڵاته‌که‌ی ده‌سـتیکردووه‌ به‌ وتووێژکردن له‌گه‌ڵ عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان ڕێبه‌ری زیندانکراوی پارتی کرێکارانی کوردسـتان.
دوێنێ پـێنجشه‌ممه‌ش ئه‌حمه‌د تورک هاوسه‌رۆکی کۆنگره‌ی جڤاکی دیموکراتی و ئایلا ئاکات ئاتا په‌رله‌مانتاری سه‌ر به‌ به‌ده‌په‌ له‌ ئیمراڵی له‌گه‌ڵ عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان کۆبوونه‌وه‌، به‌ڵام هیچیان بۆ ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاند ئاشـکرا نه‌کردووه‌.
ده‌خیلی شه‌ممۆ له‌ به‌شـی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا، به‌رنامه‌ی هه‌له‌و واشنتنی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی بۆ ئه‌م پـێشـهاته‌ نوێـیه‌ ته‌رخانکرد و ئه‌م به‌ڕێزانه‌ میوانه‌کان بوون:
سه‌رتاج بوجاک، سیاسه‌تمه‌داری کورد له‌ ئسته‌نبوڵ.
جه‌لیل کایه‌، ڕۆژنامه‌نووس له‌ ئه‌ڵمانیا.
هه‌روه‌ها ده‌میر چه‌لیک ئه‌ندامی به‌ده‌په‌ له‌ به‌رنامه‌که‌ به‌شـداریکرد و گوتی شیانی هه‌یه‌ پارتی ئاشتی و دیموکراسی بـبێته‌ به‌شێـک له‌ پـرۆسه‌که‌دا.
XS
SM
MD
LG