ئه‌مڕۆ هه‌ینی به هه‌زاران که‌س له ناوچه سـووننه‌کانی عێراق ڕژانه سه‌ر شه‌قامه‌کان بۆ ده‌ربڕینی ناڕه‌زایی به‌رامبه‌ر نوری ئه‌لمالیکی سه‌رۆک وه‌زیر و حکومه‌ته‌که‌ی.
خۆپـیشـاندانه‌کانی ئه‌مڕۆ له ژێر ناوی " جمعة الصمود" بوون و شـاره‌کانی به‌غدای پایته‌خت و ڕومادیی ناوه‌ندی پارێزگای ئه‌نبار و تکریتی ناوه‌ندی پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین و موسڵ و به‌عقوبه و جه‌له‌ولای پارێزگای دیاله و هه‌روه‌ها شـاری که‌رکوکی گرته‌وه.
خۆپـیشـانده‌ران کۆمه‌ڵێـک داوایان له حکومه‌ت و په‌رله‌مانی عێراق هه‌یه، له‌وانه ئازادکردنی ژنه ده‌سـتگیرکراوه‌کانی هیچ تاوانێـکیان نه‌کردووه، ڕاگرتنی سزاکانی له‌سێداره‌دان، هه‌ڵوه‌شـاندنه‌وه‌ی یاسای تێرۆر، ده‌رکردنی یاسای لێبوردنی گشـتی له لایه‌ن په‌رله‌مانه‌وه، کشانه‌وه‌ی له‌شـکر و پـۆلیسی فیدراڵی له شـاره‌کاندا، ئه‌نجامدانی سه‌رژمێری گشـتی به‌ر له هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی له ژێر چاودێری نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کاندا.
لای خۆیه‌وه نوری ئه‌لمالیکی هه‌ر ئه‌مڕۆ به‌یانـنامه‌یه‌کی له‌و باره‌یه‌وه ده‌رکرد و تیایدا داوا له هێزه ئاسایشیـیه‌کان ده‌کات هه‌تا ده‌توانن دان به‌خۆیاندابگرن و به چه‌ک ڕووبه‌ڕووی خۆپـیشـانده‌رانی بێ وه‌ی نه‌بنه‌وه.
مالیکی له به‌یانـنامه‌که‌یدا گوتووشیه‌تی سـازدانی خۆپـیشـاندان مافی هاوڵاتیانه، به‌ڵام پـێوسته خۆیان به دور بگرن له داواکانی وه‌کو گه‌ڕانه‌وه‌ی به‌عس و ئازادکردنی تێرۆرسـتان.