Accessibility links

کوڕی به‌رپـرسی پاسه‌وانه‌کانی سه‌رۆکی په‌رله‌مانی عێراق ده‌کوژرێت

  • VOA News

کاربه‌ده‌سـتێـکی ئاسایشی شـاری موسڵی‌ باکوری عێراق ڕایگه‌یاند که‌وا ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ کۆمه‌ڵێـک چه‌کدار له‌ نێو ئۆتۆمبیلێـکدا ته‌قه‌یان له‌ ئۆتۆمبیلێـک کردووه‌ که‌ کوڕی عه‌قید خالد ئه‌لنوجه‌یفی به‌رپـرسی پاسه‌وانه‌کانی ئوسامه‌ ئه‌لنوجه‌یفی سه‌رۆکی په‌رله‌مانی عێراق تێدابووه‌ و کوشتوویانه‌.
ڕووداوه‌که‌ له‌ نزیک ماڵی به‌رپـرسه‌که‌ بووه‌ له‌ ناوچه‌ی ده‌واسه‌ی شـاری موسڵ.
ئه‌سیل ئه‌لنوجه‌یفی پارێزگاری موسڵ ده‌ڵێت هێزێـکی فرقه‌ی ئه‌لزه‌هه‌بیـیه‌ که‌ سه‌ر به‌ هێزه‌کانی حکومه‌تی ناوه‌ندین کوڕه‌که‌ی عه‌قید خالیدیان کوشتووه‌.
XS
SM
MD
LG