Accessibility links

دکتۆر هۆشمه‌ند: هه‌ڕه‌شه‌کانی مالیکی ده‌چێته‌ چوارچێوه‌ی نادیموکراتیه‌ت‌ و ناده‌ستورییه‌ته‌وه‌‌

  • Haider Kareem

نوری‌ ئه‌لمالیكی‌ سه‌رۆك وه‌زیری عێراق هوشداری به‌‌ خۆپیشانده‌رانی‌ شاری‌ ئه‌نبار داوه‌ که‌وا هه‌رچی زووتر كۆتایی پێبهێنن‌و واز له‌ ئه‌جێندای‌ ده‌ره‌كی‌ بهێنن. هه‌روه‌ها هه‌ڕه‌شه‌ی کردووه‌ هێزی سه‌ربازی له‌ به‌رامبه‌ریان به‌کارده‌هێنێت.
به‌لایه‌کی دیکه‌وه‌ موقته‌دا ئه‌لسه‌دری ڕێبه‌ری ڕه‌وتی سه‌در ڕۆژی سێشه‌ممه‌ له‌ وتارێـکیدا له‌ شـاری نه‌جه‌فی باشوری عێراق ڕه‌خنه‌ی توندی له‌ سه‌رۆک وه‌زیری عێراق نوری ئه‌لمالیکی گرت و گوتی ئه‌گه‌ر مالیکی چاکسازی نه‌کات ئه‌وا به‌هاری عێراقی به‌ڕێوه‌یه‌. گوتی با وه‌ڵامی داواکانی خۆپیشانده‌ران بداته‌وه‌.
دکتۆر هۆشمه‌ند عه‌لی مێژووناس و شاره‌زای سیاسی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بنکه‌ له‌ ولایه‌تی مه‌نیسۆتا له‌ وتووێژێکدا له‌گه‌ڵ حه‌یده‌ر که‌ریم له‌ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا باس له‌ هه‌ڕه‌شه‌وگوڕه‌شه‌کانی مالیکی ده‌کات که‌ دژی خۆپیشانده‌رانی‌ شاری‌ ئه‌نبار و شاره‌کانی دیکه‌ سووننه‌ نشینی عێراق کردبووی.
XS
SM
MD
LG