Accessibility links

موسڵ بە مەترسیدارترین شارى عێراق بۆ ڕۆژنامەنووسان له‌ ساڵى 2012 ش تۆمارکرا

  • Amir Goran

سەندیکاى رۆژنامەنووسانى عێراقى لە راپۆرتى ساڵانەى خۆیدا ئاماژە بە کوژرانى 5 رۆژنامەنووس لە ساڵى 2012 کرد کە یه‌کێـکیان رۆژنامەنووسێکى موسڵ بوو.
لە راپۆرتى سەندیکاى رۆژنامەنووساندا هاتووە لە کۆى 373 رۆژنامەنووس کە لە سەرەتاى پرۆسەى ئازادى عێراقه‌وه‌ تاوەکو ئێستا کوژراون، شارى موسڵ لەو رێژەیە پشکى شێرى بەرکەوتووە کە 45 رۆژنامەنووس تیایدا کوژراون، بەمه‌ش وەکو فەوزى قاسم سەرۆکى لقى موسڵى سەندیکاى رۆژنامەنووسانى عێراق لە لێدوانێکیدا بۆ دەنگى ئەمریکا دەڵێت موسڵ بە مەترسیدارترین شارى عێراق بۆ کارى رۆژنامەنووسان داده‌نرێت.
لاى خۆشیەوە ئەکرەم سلێمان سەرۆکى لقى موسڵى سەندیکاى رۆژنامەنووسانى کوردستان بۆ دەنگى ئەمریکا دەڵێت رۆژنامەنووسان هەمیشە لە ژێر هەڕەشەى چەکداراندان.
XS
SM
MD
LG