ڕۆژنامه‌ی ئه‌لخه‌لیج له میرنشینه یه‌کگرتووه‌کانی عه‌ره‌ب ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه بڵاویکرده‌وه که‌وا ده‌زگای ئاسایشی وڵاته‌که ئه‌ندامانی شـانه‌یه‌کی ڕێـکخسـتنی ئیخوان ئه‌لموسلیمینی میسری ده‌سـتگیرکردووه که له ناو وڵاته‌که‌دا چالاکن و پـیلانگێڕی له دژ ده‌که‌ن.
ڕۆژنامه‌که ده‌ڵێت سه‌رچاوه‌یه‌کی ئاگادار پـێی گوتوون ئه‌ندامانی ئه‌و شـانه‌یه که له 10 که‌س زیاتر پـێـکهاتوون، بۆ چه‌ند سـاڵێـکه له ژێر چاودێری ده‌زگا په‌یوه‌ندیداره‌کاندا بوون. هه‌روه‌ها گوتوویه‌تی شـانه‌که زۆر به ڕێـکخراوه‌یی و به به‌رنامه کاری کردووه و به نهێنی له چه‌ندین ناوچه‌ی جیاجیای وڵاته‌که کۆبوونه‌وه‌ی سـازکردووه و هه‌سـتاوه به ڕاکێشـانی که‌سـانی میسری ئه‌وانه‌ی له نێو ڕه‌وه‌ندی میسری له ئیماراتدا ده‌ژین.
سه‌رچاوه‌که ئاشـکرای کردووه شـانه‌که کۆمپانیایان دامه‌زراندووه و پاره و پـولێـکی زۆریان په‌یداکردووه و به شێوه‌ی ناشه‌رعی ڕه‌وانه‌ی ڕێـکخستنه‌که‌یان له میسر کردووه. هه‌روه‌ها هه‌سـتاون به کۆکردنه‌وه‌ی زانیاری نهێنی له‌سه‌ر کاروباری به‌رگری و ئاسایشی ئیماراتدا.
دواتر سه‌رچاوه‌که گوتوویه‌تی ڕێـکخراوی ئیخوان ئه‌لموسلیمینی میسر چه‌ندین خولی ڕاهێنانی بۆ ئه‌ندامانی ئه‌م ڕێـکخستنه نهێنیـیه کردووه‌ته‌وه له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنه‌کان و چۆنێتی گۆڕینی ڕژێمه‌کانی حوکم له وڵاتانی عه‌ره‌بیدا.