Accessibility links

سەرۆکى پەرلەمانى عێراق لە موسڵەوە هۆشدارى تەشەنەکردنى ئاگرى گەورەترى سونەکان دەدات

  • Amir Goran

ئەمڕۆ بۆ پێنجەم رۆژ خۆپیشاندانى خەڵکى موسڵ بەوتەى خۆیان دژى سیاسەتەکانى مالیکى و حکومەتى زۆرینەى شیعە درێژەى هەبوو و سەرۆکى پەرلەمانى عێراقیش بۆ پاڵپشتى خۆپیشاندەران گەیشتە موسڵ. لایەنى کوردیش پاڵپشتى خۆى بۆ خۆپیشاندەرانى موسڵ دەبڕی.
قاسم ساڵح سەرۆکى لیستى برایەتى کوردەکان بۆ دەنگى ئەمریکا خۆپیشاندانەکە بە ڕەوا دەزانێت و دەڵێت لیستى برایەتیش بەشێکە لە موسڵ.
ئەسیل نوجەیفى پارێزگارى موسڵ لە کۆنفراسێکى رۆژنامەوانیدا هەڕەشەى خۆپیشاندانى ملیۆنى دەکات ئەگەر داواکاریـیەکان جێبەجێ نەکران.
ئوسامە نوجەیفى سەرۆکى پەرلەمانى عێراق بۆ پاڵپشتى لە خۆپیشاندەران گەیشتە موسڵ و لە کۆنفراسێکى رۆژنامەوانیدا هۆشدارى هەڵگیرسانى ئاگرى گەورەترى دا، ئەگەر بێت و کار بۆ کوژاندنەوەى نەکرێت، هەروەها داوای لە هێزە ئاسایشیەکان کرد ژیانى خۆپیشاندەران بپارێزن و نەکەونە ژێر فەرمانى سیاسى بۆ سەرکوتکردنى خۆپیشاندەران.
XS
SM
MD
LG