کاربه‌ده‌سـتانی ئاسایشی میسر ده‌ڵێن کۆنه سه‌ربازێـکی ئیسرائیلیـیان ده‌سـتگیرکردووه، پاش ئه‌وه‌ی به شێوه‌یه‌کی نایاسایی له ئیسرائیله‌وه خۆی به نیمچه دورگه‌ی سینادا کردووه.
کاربه‌ده‌سـتان ده‌ڵێن که‌سه‌که ناوی ئه‌ندرێ پـشـێنچنیکۆڤه و ته‌مه‌نی 24 سـاڵه و هیچ جۆره چه‌کێـکی پـێ‌نه‌بووه، کاتێـک له نزیـک ده‌روازه‌ی تابه ده‌سـتگیرکراوه.
ده‌شڵێن هه‌وڵی داوه له سیناوه به‌ره‌و غه‌ززه بچێت تاوه‌کو پـشـتیوانی له فه‌ڵه‌ستینیـیه‌کان بکات.
ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندن ده‌ڵێن ئه‌ندرێ به ڕه‌چه‌ڵه‌ک خه‌ڵـکی تاجاکسـتانه و بۆ ئیسرائیل کۆچی کردووه. ده‌شڵێن پـێشـتر گوتوویه‌تی نیازی هه‌یه ده‌سـتبه‌رداری ڕه‌گه‌زنامه ئیسرائیلیـیه‌که‌ی بێت و بچێت له که‌مپی ئاواره‌کاندا له که‌ناری ڕۆژئاوا ژیان به‌سه‌ربه‌رێت.