کاربه‌ده‌سـتانی عێراق ده‌ڵێن ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه له زنجیره‌یه‌ک ته‌قینه‌وه که چه‌ند ناوچه‌یه‌کی وڵاته‌که‌ی گرته‌وه به لایه‌نی که‌م 23 که‌س کوژراون و زیاتر له 80 که‌سیش برینداربوون.
ته‌قینه‌وه‌کان 13 ناوچه‌ی گرته‌وه، له‌وانه ئۆتۆمبیلێـکی بۆمبڕێژکراو له گه‌ڕه‌کی که‌ڕاده‌ی به‌غدای پایته‌خت به که‌ژاوه‌یه‌کی شیعه ئاینزاکاندا ته‌قیوه‌ته‌وه که به‌ره‌و که‌ربه‌لا به‌ڕێکه‌وتبوون تاوه‌کو به‌شـداری له ڕێوڕه‌سمه‌کانی سـاڵیادی چله‌ی ئیمام حسێندا بکه‌ن.
هه‌روه‌ها ته‌قینه‌وه‌ش له شـاری حلـله‌ی ناوه‌ندی پارێزگای بابل و شـاری به‌عقوبه‌ی ناوه‌ندی پارێزگای دیاله و شـاری که‌رکوک ڕوویانداوه.
یه‌ک له هێرشه خوێناویـیهکان، ئه‌وه‌ی شـارۆچکه‌ی مسهیهبی پارێزگای بابل بوو که تیادا 7 که‌س کوژران، له‌وانه سیانیان منداڵ بوون و دووانیان ژن بوون و هه‌روه‌ها 4 که‌سی دیکه برینداربوون. سه‌رچاوه ئاسایشیـیه‌کان ده‌ڵێن هێرشه‌که به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ له گه‌ڕه‌کی عه‌سکه‌ری کراوه کاتێـک ژماره‌یه‌ک چه‌کداری نه‌ناسراو سێ ماڵیان ته‌قانده‌وه.
ئۆتۆمبیلێـکی بۆمبڕێژکراویش له به‌رده‌می باڵه‌خانه‌ی پارێزگای بابل ته‌قیوه‌ته‌وه له‌و ده‌مه‌ی که‌ژاوه‌ی ئۆتۆمبیله‌کانی پارێزگار گه‌یشـتبوو، له ئاکامدا 2 که‌س کوژران و 19 که‌سی دیکه برینداربوون. هه‌روه‌ها زیانێـکی ماڵی زۆریشی لێـکه‌وته‌وه.
له پارێزگای که‌رکوکیش 3 ئه‌ندامی هێزه‌کانی پـۆلیس کوژراون که دووانیان له شـاره‌زایانی پـوچه‌ڵکردنه‌وه‌ی بۆمب بوون. ده‌ڵێن له‌و ده‌مه‌ی هه‌وڵیان دابوو موشه‌کێـک له باشوری شـاره‌که‌دا پـوچه‌ڵ بکه‌نه‌وه، موشه‌که‌که پـیایاندا ته‌قیوه‌ته‌وه و کوشتوونی.
له ڕۆژئاوای که‌رکوکیش بۆمبێـکی چێنراو ته‌قیوه‌ته‌وه و بووه‌ته مایه‌ی برینداربوونی 2 که‌سی سیڤیل.
له پارێزگای دیاله‌ش له ئاکامی 3 هێرش 16 که‌س برینداربوون، ده‌یان له‌و شیعه ئاینزایانه بوون که له شـارۆچکه‌ی خاڵسهوه بهپـیاده به‌ره‌و که‌ربه‌لا به‌ڕێکه‌وتبوون.
له هێرشێـکی دیکه‌دا کۆمه‌ڵێـک چه‌کدار هه‌وڵی کوشـتنی خالد ئه‌للهێبی فه‌رمانده‌ی هێزه‌کانی سه‌حوه‌ی دیاله‌یان داوه و له ئاکامدا 2 له پاسه‌وانه‌کانیان بریندارکردووه.