ڕۆژی یه‌کشه‌ممه سه‌دان خۆپـیشـانده‌ر له نزیک شاری ڕومادی له پارێزگای ئه‌نبار له ڕۆژئاوای عێراق که زۆربه‌ی دانیشتوانه‌که‌ی له عه‌ره‌بی سوننه ئاینزان به‌ردبارانی جێـگره سوننه‌که‌ی سه‌رۆک وه‌زیری عێراقیان کردوه.
له کاتی گه‌یشتنی سـاڵح موتڵه‌گ خۆپـیشـانده‌ران ده‌سـتده‌که‌ن به به‌ردبارانکردنی خۆیی وپاسه‌وانه‌کانی و وه‌ک سه‌رچاوه‌کانی هه‌واڵ ئاماژه‌یان پێکردوه جێگری سه‌ره‌ک وه‌زیری عێراق زامار بووه و به‌هۆی ته‌قه کردنی پاسهوانهکانیشیهوه دووان له خۆپیشانده‌ران بریندار ده‌بن.
دکتۆر هێرش ڕه‌سوڵ پسپۆڕی میدیا ده‌ڵێت ئه‌و ڕووداوه‌ی ڕۆژی یه‌کشه‌مه ده‌کرێت له دوو ڕه‌هه‌نده‌وه خوێندنه‌وه‌ی بۆ بکرێت.
یه‌که‌میان وه‌ک هێمایه‌که بۆ ئه‌و ناکۆکیانه‌ی له نێوان لایه‌نه سیاسیه‌کانی عه‌ره‌بی سوننه‌دا هه‌یه که ساڵح موتڵه‌گ وه‌ک هاوپه‌یمانی نوری ئه‌لمالیکی سه‌ره‌ک وه‌زیری عێراق ده‌بینن.
ڕه‌هه‌ندی دووه‌میش وه‌ک دکتۆر ڕه‌سوڵ ده‌ڵێت په‌یوه‌ندی به ناکۆکی درێژخایه‌نی عه‌ره‌نی شیعه و سوننه‌وه هه‌یه.
به‌ڵێن ساڵح وتووێژی له‌گه‌ڵ دکتۆر هێرش ڕه‌سوڵ کردووه.
زانیاری زیاتر له ده‌قی وتووێژه‌که‌دایه: