کاربه‌ده‌ستانی پاکستان له‌و شوروبی کۆکه‌یه ده‌کۆڵنه‌وه که بڕوا ده‌کرێت له ماوه‌ی 3 ڕۆژی ڕابوردوودا بوبێت به هۆی کوشتنی 33 که‌س له ڕۆژهه‌ڵاتی پاکستان . کاربه‌ده‌ستێکی حکومه‌ت له ڕۆژی شه‌ممه ڕایگه‌یاند ئه‌مه دووه‌م جاره له ماوه‌ی چه‌ند مانگی ڕابوردوودا ئه‌و شوربه ببێته مایه‌ی مردنی خه‌ڵکی.
عه‌بدول جه‌بار شاهین کاربه‌ده‌ستی باڵای حکومه‌ت له شاری گوجرانوالا ده‌ڵێت مردنی خه‌ڵکی به‌هۆی ئه‌و شروبه کۆکه‌یه له شاره‌که‌و گونده‌کانی ده‌وروبه‌ری ڕوویداوه. 54 که‌سی دیکه‌ش که‌وتوونه‌ته نه‌خۆشخانه و بڕوا ده‌کرێت ئه‌وانیش به‌هۆی ئه‌و شروبه نه‌خۆش که‌وتبن.
له ئێستادا لێکۆڵینه‌وه له ده‌رمانه‌که ده‌کرێت. که ئاخۆ کێشه‌یه‌ک له ده‌رمانه‌که‌دا هه‌بێت وه یان خه‌ڵکه‌که خۆیان زۆریان خواردبێته‌وه.
پێشتریش له مانگی 11دا 23 که‌س له شاری لاهور به‌هۆی خواردنی ده‌رمانی خراپی کۆکه گیانیان له ده‌ست دا ئه‌و ده‌مانه به‌ناوی ده‌مانی تاینۆ فرۆشرابوو.