له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هه‌وڵێکی زۆر دراون بۆ بنه‌بڕکردنی یان هه‌رهیچ نه‌بێت که‌مکردنه‌وه‌ی دیارده‌کانی توندوتیژی به‌رامبه‌ر خانمان، به‌ڵام له ساڵی 2012 دا وه‌ک چالاکوانان ده‌ڵێن پێشێلکاری به‌رامبه‌ر مافه‌کانی خانمان به شێوه‌یه‌کی به‌رچاو هه‌بوون.
ڕوناک فه‌ره‌ج، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی باڵای خانمان له هه‌رێمی کوردستانی عێراق ده‌ڵێت له‌گه‌ڵ به‌رده‌وامی توندوتیژیه‌کان و ئه‌و پێشێلکاریانه‌ش که به‌رامبه‌ر به خانمان کراون به‌ڵام هیچ گومانێکی تیادا نییه ئه‌و هه‌وڵانه‌ی بۆ داکۆکیکردن له مافه‌کانی خانمان ده‌درێن جێی خۆیان ده‌گرن و ئه‌و هیوایه ده‌ده‌ن که له ئاینده‌یه‌کی دووردا ئه‌و دیاردانه بڕه‌وێننه‌وه.
له میانه‌ی وتوویژه‌که‌یدا له‌گه‌ڵ به‌ڵێن ساڵح، ڕوناک فه‌ره‌ج ئاماژه‌ش به‌وه ده‌کات که هۆکار زۆرن بۆ سه‌رکه‌وتنی ئه‌و هه‌وڵانه‌ی به ئاڕاسته‌ی باشترکردنی ڕه‌وشی ژیان و مافه‌کانی خانماندا ده‌درێن، وه‌ک ده‌ڵێت یه‌کێک له‌وانه ئاکتیڤ کردنی ڕێکخراوه‌کانی تایبه‌تن به خانمان و ڕێکخراوه ناحکومیه‌کانی تریش.
ڕوناک فه‌ره‌ج ده‌شڵێت خانمان خۆیان ڕه‌گه‌زی سه‌ره‌کی بزوتنه‌وه‌کانیانن و پیاویش له‌م کۆمه‌ڵگا پیاو سالاریه‌دا هۆکارێکی یاریده‌ده‌ر ده‌بێت، هه‌رچه‌نده ڕۆڵی ئاسته‌نگیش ده‌بینن.
زانیاری زیاتر له ده‌قی وتووێژه‌که‌دایه: