سه‌رۆکی ڕێکخراوێکی ڕوسیایی بۆ داکۆکیکردن له منداڵان ده‌ڵێت پێشنیاز بۆ ڤلادمیر پوتن سه‌رۆکی ڕوسیا ده‌کات تا ڤیتۆی ئه‌و یاسایه بکاته‌وه که به یاسایه‌کی ترسناک ناودێری کردووه، وه‌ک ئاماژه‌یه‌ک به یاسای قه‌ده‌غه‌کردنی له‌خۆگرتنی مناڵانی ڕوسیایی له‌لایه‌ن ئه‌مریکاییه‌کانه‌وه.
بۆریس ئاڵتشوڵه‌ر ، به‌ڕێوبه‌ری ڕێکخراوی داکۆکیکردن له مافه‌کانی مناڵ ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه ئه‌و ڕاگه‌یاندنه‌ی داوه، واته یه‌ک ڕۆژ پاش ئه‌وه‌ی خانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی په‌رله‌مانی ڕوسیا به‌رنوسی یاسایه‌کی په‌سه‌ند کرد که تیایدا له‌خۆگرتنی مناڵانی قه‌ده‌غه‌کردووه و به‌رنوسه په‌سه‌ندکراوه‌که‌شی ناردووه بۆ سه‌رۆکی ڕوسیا تا مۆری بکات.
به‌گشتی وه‌ها له‌م به‌رنوسه ده‌ڕوانرێت که تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌یه‌کی ڕوسیا بێت له بڕیارێکی ئه‌مریکا که به بڕیاری ماگنیتیسکی ناسراوه.
ئه‌م بڕیاره له‌م مانگه‌دا له‌لایه‌ن سه‌رۆک ئۆباماوه مۆر کراوه و تیایدا ڤیزه نه‌دان و سزای دارایی خراوه‌ته سه‌ر ئه‌و کاربه‌ده‌ستانه‌ی ڕوسیا که به پێشێلکاری مافه‌کانی مرۆڤ گوناهبارکراون.
له وتووێژێکدا له‌گه‌ڵ ده‌نگی ئه‌مریکادا ئالتشوڵه‌ر ده‌ڵێت پێویسته سه‌رۆکی ڕوسیا ڕینومایی بدات به په‌رله‌مانی وڵاته‌که تا وه‌ڵامێکی تری هه‌بێت به‌رامبه‌ر یاسای ماگنیتیسکی ، به شێوه‌یه‌ک که کاریگه‌ریه‌کی نێگه‌تیڤانه‌ی نه‌بێت له‌سه‌ر مناڵان.
هه‌ر ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه له لێدوانێکدا ده‌مڕاستی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ڕوسیا گوتوویه‌تی په‌رله‌مان به شێوه‌یه‌کی گونجاو وه‌ڵامی داوه‌ته‌وه و به کاردانه‌وه‌ی کۆمه‌ڵگای ڕوسیاییش ناودێری کردووه.
هاوکات ئاژانسی ده‌نگ و باسی ئه‌سیۆشێتد پرێس ده‌ڵێت ڤلادمیر پوتن سه‌رۆکی ڕوسیا گوتوویه‌تی ئه‌و به‌رنوسه مشت و مڕ له‌سه‌ره مۆر ده‌کات و ده‌شڵێت هیچ هۆکارێک نابینێت تا دژی ئه‌و به‌رنوسه بوه‌ستێته‌وه.