Accessibility links

سەرۆکى ئەنجومەنى کەمینە عێراقیەکان دەڵێت دۆخى کەمینەکان لە موسڵ لە مەترسیەکى راستەقینەدایە

  • Amir Goran

سەرۆکى ئەنجومەنى کەمینە نەتەوەیى و ئاینیـیەکانى عێراق دەڵێت ژیانى کەمینەکان لە موسڵ لە قەیران و مەترسى راستەقینەدایە و هۆشدارى ده‌دات له‌ باره‌ی کردنە ئامانج و کۆچکردنى زیاترى کەمینەکان بەهۆى ناکۆکى تایفى و پەلامارى یاخیبواندا.
حونەین قەدۆ سەرۆکى ئەنجومەنى کەمینەکانى عێراق لە لێدوانێکیدا بۆ دەنگى ئەمریکا باس لە خراپى دۆخى کەمینە نەتەوەیى و ئاینیەکانى موسڵ وەکو شەبەک و مەسیحى و تورکمان و ئێزیدیەکان دەکات و دەڵێت بۆ تاووتوێکردنى دۆخى ئەوان کۆبوونەوەیەکى بەپەلەمان لەگەڵ کۆمیتەى مافى مرۆڤى سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان و شاندێکى باڵیۆزخانەى ئەمریکا لە عێراق ئەنجامداوە و بە راپۆرتێک ئەوانمان لە خراپى دۆخى ئەو پـێکهاتانە ئاگادار کردۆتەوە.
XS
SM
MD
LG