ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه چه‌ند چه‌کدارێـک به‌سه‌ر ماتۆر سکیله‌وه له سه‌نعای پایته‌ختی یه‌مه‌ن به ده‌مانجه‌ی بێ ده‌نگ ته‌قه‌یان له دوو ئه‌فسه‌ری له‌شـکری کردوو و کوشـتوویانن.
سه‌رچاوه هه‌واڵیـیه‌کان ده‌ڵێن عه‌مید فه‌زڵ محه‌مه‌د جابر ئه‌لره‌دفانی ڕاوێژکار له وه‌زاره‌تی به‌رگری یه‌مه‌ن ئه‌مڕۆ پاش نیوه‌ڕۆی که له وه‌زاره‌ته‌که هاتووه‌ته ده‌رێ له لایه‌ن چه‌ند که‌سێـکه‌وه به سواری ماتۆرسکیله‌وه به ده‌مانجه‌ی بێ ده‌نگ ته‌قه‌یان لێـکردووه و کوشتوویانه.
ده‌شڵێن پاش نزیکه‌ی یه‌ک کاژمێر له ناوچه‌ی دار سلم له باشوری سه‌نعاش به هه‌مان شێوه ته‌قه له عه‌قید سه‌لیم ئه‌لغربانی ئه‌فسه‌ر له گاردی کۆماری کراوه و ئه‌ویش کوژراوه.
به‌پـێی ئاماره‌کانی ده‌زگاکانی ئاسایشی یه‌مه‌ن له سه‌ره‌تای ئه‌مسـاڵه‌وه هه‌تا ئێسـتا زیاتر له 70 ئه‌فسه‌ر و کاربه‌ده‌سـتی ئاسایش که زۆربه‌یان نزیـکی سه‌رۆک عه‌بد ڕه‌به مه‌نسور ئه‌لهادی بوون له سه‌نعا و شاره‌کانی دیکه‌ی وڵاته‌که کوژراون.