Accessibility links

هاووڵاتیانی میسر له‌ ڕیفراندۆمێکدا له‌سه‌ر ده‌ستووری مشتومڕ له‌سه‌ری وڵاته‌که‌ ده‌نگ ده‌ده‌ن


بنکه‌کانی ده‌نگدان له‌ میسر کرانه‌وه‌ بۆ خولی دووه‌م و کۆتایی ڕاپرسی له‌سه‌ر ده‌ستووری نوێی مشتومڕ له‌سه‌ری وڵاته‌که. به‌ پێی ئه‌نجامه‌ ناڕه‌سمییه‌کانی خولی یه‌که‌می ده‌نگدانه‌که‌ که‌ له‌ ڕۆژی شه‌ممه‌ی ڕابوردوو به‌ڕێوه‌چوو له‌سه‌دا 57ی ده‌نگده‌ران به‌رنوسه‌ نوێیه‌که‌یان په‌سه‌ند کردووه‌، که‌ له‌ لایه‌ن پارتی ئیخوان ئه‌لموسلمین (که‌ مه‌حه‌مد مورسی سه‌رۆکی میسی پێشتر تیایدا ئه‌ندام بوو) پشتیوانی ده‌کرێت.
XS
SM
MD
LG