Accessibility links

پارێزگاری موسڵ: ئەفسەرێکى سوپای عێراقی دەستدرێژى سێکسى دەکاتە سەر کچێکى تەمەن 9 ساڵان


پارێزگارى موسڵ لە بەیاننامەیەکدا ئاشکراى کرد کەوا ئەفسەرێکى سوپاى عیراق بە پلەى مولازم لە کاتى ئەنجامدانى هەڵمەتێکى پشکنیندا دەستدرێژى سێکسى کردۆتە سەر کچێکى تەمەن 9 ساڵان لە شارۆچکەى حەمدانیە. گوتیشى فەرمانى دەستگیرکردن بۆ ئه‌و ئەفسەرە دەرچووە، بەڵام یەکە سەربازیەکەى بە بیانوى ئەوەى رەزامەندى وەزارەتى بەرگرى وەرنەگیراوە ئامادە نین رادەستى دادگای بکەن.
ئەسیل نوجەیفى پارێزگارى موسڵ بۆ ئەو مەبەستە کۆنفراسێکى رۆژنامەوانى بەست و لە وتەیەکدا هەڕەشەى هەڵوێست وەرگرتنى کرد ئەگەر ئەو ئەفسەرە تاوانبارە ڕادەستى دادگا نەکەنەوە.
لە کاردانەوەکانى رووداوى دەستدرێژیکردنە، 10 ئەندامى ئەنجومەنى پارێزگاى موسڵ سەربە بزوتنەوەى دادو چاکسازى ئەندامێتى خۆیان لە ئەنجومەن هەڵپەسارد تا ئەو کاتەى ئەفسەرە تاوانبارەکە رادەستى دادگا دەکرێت.
عەبدوڵڵا جبورى وتەبێژى بزوتنەوەى دادو چاکسازى بۆ دەنگى ئەمریکا گوتى سەرۆک وەزیرانمان لەو رووداوە ئاگادار کردۆتەوە و داوامان لێکردووە خۆى تەدەخولى ئەم بابەتە بکات.
دوابەدواى کاردانەوەکان سەرکردایەتى ئۆپەراسیۆنەکانى موسڵ رایگەیاند ئەو ئەفسەرە و 3 سەبازیان دەست بەسەر کردووە و بەم نزیکانە ڕاده‌سـتی دادگایان ده‌که‌ن.
please wait

No media source currently available

0:00 0:00:00 0:00
Direct link
XS
SM
MD
LG