Accessibility links

مەحما خەلیل: تورکمانەکان گرژیەکانى نێوان هەولێر و بەغدا بۆ سوودى خۆیان دەقۆزنەوە


مه‌حما خه‌لیل ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق
مه‌حما خه‌لیل ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق
بەرەى تورکمانى لە موسڵیش دژى بڕیارەکەى بارزانى هاتنە دەنگ، دواى ئەوەى بەرەى تورکمانى لە بەیاننامەیەکدا بڕیارەکەى مەسعود بارزانیان بەسەرپێچى دەستورى زانى لە بارەى ناوهێنانى ناوچە کێشەدارەکان بە ناوچە کوردستانیەکانى دەرەوەى هەرێم.
لقى موسڵى بەرەى تورکمانیش هەمان هەڵوێست دەردەبڕێت.
محەمەد عەلى سەرۆکى بەرەى تورکمانى لقى موسڵ لە لێدوانێکیدا بۆ دەنگى ئەمریکا لە سنوورى پارێزگاى موسڵ ناوچەیەکى زۆر کەم لە چوار چێوەى هەرێمى کوردستان و ماددەى 140 بەڵکو زۆربەیان تورکمان و عەرەب و مەسیحین دەشڵێت ئەوە ناحەقیە دەرهەق بە تورکمانەکان دەکرێت، بۆیە بێ دەنگ نابین.
لە بارەى هەڵوێستى بەرەى تورکمانى مەحما خەلیل ئەندامى لیستى هاوپەیمانى کوردستانى لە پەرلەمانى عێراق بۆ دەنگى ئەمریکا دەڵێت ئەنجامى هەڵبژاردنەکانى رابردوو و داهاتوو قەبارەى هەر نەتەوە و لایەنێک دیارى دەکات دەشڵێت تورکمانەکان هەوڵ دەدەن سوود لە گرژیـیەکانى نێوان هەرێم و حکومەتى ناوەند وەربگرن.
please wait

No media source currently available

0:00 0:00:00 0:00
Direct link
XS
SM
MD
LG