Accessibility links

زنجیرەیەک تەقینەوە رۆژهەلاتى موسڵ دەهەژێنێت

  • Amir Goran

پـۆلیس رایگەیاند سەرلەبەیانى ئەمڕۆ تەقینەوەى ئۆتۆمبیلێکى بۆمبڕێژکراو لە کامپێـکى ئاوارەکانى شەبەک نشین لە شارۆچکەى موەفقیـیە لە رۆژهەڵاتى موسڵ روویدا و هاوکاتى ئەو تەقینەوەیەش ئۆتۆمبیلی دووەم لە کۆمەڵگاى خەزنەى شەبەک نشینى سەر بە شارۆچکەى بەرتڵڵە روویدا هاوکات لە چەند ناوچەیەکى جیاجیاى هەمان شارۆچکەکانى شەبەک نشین روویاندا بەهۆیانەوە لایەنى کەم 7 هاولاتى شەبەک کوژران و زیاتر لە 13 کەسى دیکەش برینداربوون.
لەم بارەیەوە مەلا سالم جومعە شەبەک سەرۆکى دەستەى راوێژکارى شەبەک بۆ دەنگى ئەمریکا دەڵێت ژمارەى کوژراوەکان 7 کەسن و لەگەڵ 22 بریندار ناوبراو داواش لە حکومەتى هەرێمى کوردستان دەکات رێگا بۆ گەنجانى شەبەک خۆشبکرێت بۆ چوونە ناو رێزى هێزەکانى پێشمەرگە بۆ پارێزگارىکردن لە ناوچەکانیان. ئاماژە بەوەش دەکات کە لە سەرەتاى روخاندنى رژێمى سەدام حسێنەوە تاوەکو ئێستا نزیکەى 1219 هاوڵاتى شەبەک کوژراون.
XS
SM
MD
LG