Accessibility links

ئێران، غه‌ززه‌ و هه‌نارده‌ی تێرۆرزم


ئابوری ئێران وا دوچاری گرفت بووه‌. به‌ هۆی تێکه‌ڵه‌یه‌ک له‌ خراپی به‌ڕێوه‌بردنی ئابوری له‌ لایه‌ن حکومه‌تی ئیرانه‌وه ‌و هه‌روه‌ها گوشاری سزا سه‌پێندراوه‌کان به‌سه‌ر ئێراندا به‌هۆی ئه‌وه‌ی رژێمی ئێرانی به‌ڵینه‌کانی ئه‌تۆمی نێونه‌ته‌وه‌یی سه‌رشانی ره‌تده‌کاته‌وه‌، وه‌ ئه‌مانه‌ به‌های کاڵاکانیان بردووه‌ته‌ سه‌ره‌وه‌ و هه‌روه‌ها نرخی ریاڵی ئێرانی دابه‌زاند و که‌مبوونه‌وه‌ی به‌رهه‌می نه‌و‌ت و داهاته‌کانی و به‌رزبوونه‌وه‌ی رێژه‌ی بێکاری که‌می خۆراک له‌ بازاڕه‌کاندا.
به‌ڵام رژێمی ئێرانی وێڕای ئه‌و دژواری ناڕه‌حه‌تیانه‌ی رووبه‌ڕووی هاوڵاتیانی ئێرانی ده‌بنه‌وه‌، هاوکات سه‌رچا‌وه‌کانی دیکه‌ی بۆ دابینکردنی چه‌ک بۆ که‌رتی غه‌ززه‌ی ژێر کۆنترۆڵی حه‌ماسی دابینکردبوو، له‌ هێرشه‌کانی ئه‌م دواییه‌ی حه‌ماس بۆ سه‌ر ئیسرائیل، ئه‌وانه‌ی گه‌یشته‌نه‌ هاوڵاتیانی ئیسرائیلی له‌ ته‌لئه‌بیب و هه‌روه‌ها ئۆرشه‌لیم، ئه‌و کاره‌ی کاردانه‌وه‌ی توندی ئیسرائیلی لێکه‌وته‌وه‌.
دوای راگرتنی شه‌ڕی 8 رۆژه‌ی مانگی رابردووی نێوان حه‌ماس و ئیسرائیل، دروشمی و نووسراوی گه‌وره‌ له‌ غه‌زه‌ به‌دیکرا و تیایدا گروپی حه‌ماس سوپاس و پێزانینی خۆیان بۆ ئێران ده‌رده‌بڕن بۆ ئه‌و یارمه‌تیانه‌ی پـێشکه‌ش به‌ حه‌ماسیان کردبوو.
زیاد ئه‌لنه‌خڵه‌ ، جێگری سه‌رۆکی جیهادی ئیسلامی ئه‌وه‌ی‌ گروپێکی دیکه‌ی تێرۆریستی فه‌ڵه‌ستینیه‌ و هاوپه‌یمانی حه‌ماسه‌ و له‌ دیمانیه‌کیدا له‌گه‌ڵ ته‌له‌فزیۆنی ئه‌لمه‌ناری لوبنانی گوتی؛ چه‌که‌کانی به‌رگریکردن ، ئه‌وانه‌ی حه‌ماسیش هه‌ر له‌ گولـله‌یه‌که‌وه‌ هه‌تا ده‌گاته‌ موشه‌ک ، ئه‌وانه‌ چه‌کی ئێـرانین.
عه‌لی لاریجانی سه‌رۆکی په‌رله‌مانی ئێرانی گوتی؛ ئێمه‌ له‌ رووی له‌شکری و هه‌روه‌ها داراییه‌وه‌ به‌ شانازیه‌وه‌ پشتیوانی له‌ فه‌ڵه‌ستینیه‌کان ده‌که‌ین، ناوبراو ئاماژه‌ی به‌ کێشه‌کانی نێو خودی ئێراندا کرد وه‌ک دابه‌زینی به‌های دراو و بێکاری و هه‌روه‌ها مه‌سه‌له‌کانی دیکه‌ی ئابوری ، به‌ڵام عه‌لی لاریجانی گوتیشی که‌ ئێمه‌ وا هه‌رێمه‌که‌ ده‌گۆڕین و ئه‌مه‌ ده‌بێته‌ ده‌ستکه‌وتێکی مه‌زن.
له‌ وته‌که‌ی ئه‌م دوایه‌یدا له‌ واشنتن هێله‌ری کلنتنی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی وڵاته ‌یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا کاری ره‌وانه‌کردنی تێرۆریستانی له‌ له‌یه‌ن رژێمی ئێرانه‌وه‌ی سه‌رزه‌نشتکرد، نه‌ک ته‌نها هه‌نارده‌کردنی تێرۆریستان بۆ ئه‌م دیو سنووری ئیسرائیل، به‌ڵکو بۆ سه‌رانسه‌ری جیهان. خانم هێله‌ری گوتی ئه‌مه‌ یه‌ک هۆکاره‌ بۆ ئه‌وه‌ی که‌ سه‌رجه‌م کۆمه‌ڵگه‌ی نێونه‌ته‌وه‌یی ده‌بێت نه‌هێڵێت ئێران چه‌کی ئه‌تۆمی به‌ده‌ست بێنێت. هه‌روه‌ها هێله‌ری کلنتن ئاماژه‌ی داو گوتی هاوبه‌ندیه‌کی مه‌زنی وڵاتان یه‌کیان گرتووه‌ بۆ ئه‌وه‌ی گوشاره‌که‌ له‌سه‌ر ئێران زیادبکه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی ئاستی بژاره‌کانی رابه‌رایه‌تی ئێرانی ته‌سک بکه‌نه‌وه‌. خانم هێله‌ری گوتیشی که‌ ئێمه‌ خۆشحال نابین به‌و دژواری و ناڕه‌حه‌تیانه‌ی که‌ بژاره‌کانی ئێرانی به‌سه‌ر هاوڵاتیانی خۆیدای ده‌هێنێت و ده‌ڵێت:
" ئێمه‌ هه‌موو هه‌وڵێکی خۆمان ده‌خه‌ینه‌گه‌ڕ بۆ ئه‌وه‌ی دڵنیابین له‌وه‌ی که‌ سزاکان هاوڵاتیانی ئێرانی له‌ خۆراک بێ به‌ش نه‌که‌ن و هه‌روه‌ها له‌ ده‌رمان و پێداویستیه‌ مرۆیـیه‌کانی دیکه‌. من به‌جیهاندا ده‌گه‌ڕێم و کارده‌که‌م له‌ پێناو یارمه‌تیدانی خه‌ڵکان له‌ هه‌موو شوێنێک، ئه‌وانه‌ی به‌شداری له‌ ئابوری جیهاندا ده‌که‌ن و ئێمه‌ هه‌رگیز ئه‌و راستیه‌ فه‌رامۆش ناکه‌ین که‌ ئێرانیه‌کان به‌ هێنده‌ی خه‌ڵکانی دیکه‌ شایسته‌ی ئه‌مه‌ن."
ئه‌مه‌ کاره‌ساته‌ که‌ خودی رابه‌رانی ئێرانی به‌ پشتیوانیـیان بۆ تیرۆریزم و ره‌تکردنه‌وه‌یان له‌ جێبه‌جێکردنی به‌ڵینه‌کانی نێو نه‌ته‌وه‌یی ئه‌تۆمی سه‌رشانی، خۆیان له‌ بینینی ئه‌وه‌ی ئێرانیه‌کان شایسته‌ین به‌ ته‌واوی نابینا کردووه‌.
XS
SM
MD
LG