چالاکوانانی سوریا ده‌ڵێن فڕۆکه جه‌نگیـیه‌کانی حکومه‌تی به‌شـار ئه‌سه‌د بۆردومانی که‌مپـێـکی په‌نابه‌رانی فه‌ڵه‌سـتینیـیان کردووه له ناوچه‌ی باشوری دیمه‌شقی پایته‌خت و به لایه‌نی که‌م 8 که‌س کوژراون و به‌ده‌یانی دیکه برینداربوون.
له‌و باره‌یه‌وه چالاکوانانی سوریا گوتیان هێرشه ئاسـمانیـیه‌که‌ی ئه‌مڕۆی فڕۆکه جه‌نگیـیه‌کانی حکومه‌تی سوریا بۆ سه‌ر که‌مپی یه‌رمووک، یه‌که‌مین جاره له‌و ده‌مه‌وه‌ی هێزه‌کانی لایه‌نگری سه‌رۆک ئه‌سه‌د ده‌سـتیان به سه‌رکوتکردنی ڕاپه‌ڕینی جه‌ماوه‌ری سوریا کرد که له مانگی سێی سـاڵی ڕابردووه ده‌سـتیپـێـکرد.
چالاکوانان ئاماژه‌ی ئه‌وه‌ش ده‌ده‌ن که هه‌ندێـک له کوژراوه‌کان له نێو مزگه‌وتێـکدا بوون که موشه‌کێـکی به‌رکه‌وتبوو.
له پـێشـهاته‌یه‌کی دیکه‌دا کۆمه‌ڵێـکی ئیسلامی ئۆپـۆزسیۆنی سوریا ده‌ڵێن چه‌کداره‌کانیان ده‌ستیان به‌سه‌ر بنکه‌یه‌کی له‌شـکری پـیاده له ناوچه‌یه‌کی باکوری حه‌له‌به‌دا گرتووه.
لیوای ئه‌لتوحید به‌یانـنامه‌یه‌کی له‌و باره‌یه‌وه ده‌رکرد و تیایدا گوتی چه‌کدارانیان که شه‌ڕ له پـێناو ڕووخاندنی حکومه‌تی به‌شـار ئه‌سه‌د ده‌که‌ن، دوێنێ به ته‌واوی بنکه له‌شـکریـیه‌که‌یان کۆنترۆڵکرد.