به‌راک ئۆبامای سه‌رۆکی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه سه‌ردانی شارۆچکه‌ی نیوتاونی ستانی که‌نتیکت ده‌کات، وه‌ک هه‌وڵێـکی سه‌رۆک بۆ دڵناوایی‌دانه‌وه و ڕه‌واندنه‌وه‌ی په‌ژاره‌ی دانیشـتوانی ئه‌و شـارۆچکه‌یه، ئه‌وه‌ی هاوڵاتیانی هه‌وڵ ده‌ده‌ن له‌و مه‌رگه‌ساته بکه‌ونه‌وه سه‌رخۆ که 20 خوێندکاری منداڵ و 6 که‌سی گه‌وره‌یان کوژران.
له‌و باره‌یه‌وه به‌رپـرسـانی کۆشـکی سـپی ده‌ڵێن به‌ڕێز ئۆباما چاوی به‌و خانه‌وادانه ده‌که‌وێت، ئه‌وانه‌ی ڕۆڵه‌کانیان له خوێندنگه‌ی سه‌ره‌تایی سـاندی هوک کوژران. هه‌روه‌ها سه‌رۆک ئۆباما له‌م سه‌ردانه‌شیدا بۆ شـاری ئاماژه‌پـێدراو سوپاسی ئه‌و که‌س و به‌رپـرسـانه ده‌کات که به هانای کۆکوژیـیه‌که‌وه چوون.
هه‌روه‌ها بڕیاره ئه‌مشه‌و سه‌رۆک ئۆباما له گردبوونه‌وه‌یه‌کی شه‌ونخونیدا بۆ خانه‌واده‌ی قوربانیـیان بدوێت.
به‌رپـرسـانی پـۆلیسی سـتانی که‌نه‌تیکت ده‌ڵێن لیستی کوژراوانی ئاکامی کۆکوژیـیه‌که‌ی نێو خوێندنگه‌که ناوی 12 خوێندکاری کچ و 8 کوڕ له‌خۆگرتووه که ته‌منیان له نێوان 6 و 7 سـاڵان بوون، واته خوێندکاری پـۆلی یه‌کی سه‌ره‌تایی بوون.
6 که‌سه گه‌وره‌که‌ی کوژران هه‌موویان ژن بوون، له نێویاندا به‌ڕێوه‌به‌ری خوێندنگه‌که که خۆیدابووه به‌رده‌می خوێندکاره‌کان تاوه‌کو گولـله‌کانیان به‌رنه‌که‌وێت.