Accessibility links

عومه‌ر شێخموس : مانه‌وه‌ی ڕژێمی سوریا له‌ دوو مانگی تر تێپه‌ڕناکات ئه‌گه‌ر که‌متریش نه‌بێت

  • Balen Salih

عومه‌ر شێخموس

عومه‌ر شێخموس

له‌م ماوه‌یه‌ی رابردوودا وڵاته‌ یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا و ژماره‌یه‌کی به‌رچاوی وڵاتانی ئه‌وروپاش به‌ فه‌رمی دانیان ناوه‌ به‌ هاوبه‌ندی ئۆپزسیۆنی سوریادا.

عومه‌ر شێخموس ، ڕۆژنامه‌وان و شیکه‌ره‌وه‌ی سیاسی ده‌ڵێت ئه‌و به‌ فه‌رمی ناساندنانه‌ی ئۆپزسیۆنی سوریا هه‌نگاوێکی گرنگه‌ و له‌وه‌ش گرنگتر ئه‌وه‌یه‌ له‌ کۆبوونه‌وه‌کاندا له‌گه‌ڵ هاوبه‌ندی نوێی ئۆپزسیۆنی سوریادا جه‌خت له‌ متمانده‌ دان کراوه‌ته‌وه‌ به‌رامبه‌ر مافه‌کانی که‌مایه‌تیه‌ نه‌ته‌وه‌یی و ئاینیه‌کان له‌ سوریای ئاینده‌دا.

سه‌باره‌ت به‌ بوونی هێزی چه‌کداری توندڕه‌وانی سه‌ر به‌ تۆڕه‌ تێرۆرکاریه‌که‌ی ئه‌لقاعیده‌ له‌ناو هێزه‌کانی له‌شکری ئازادی سوریادا، به‌ڕێز شێخموس که‌ پێشتر سه‌رۆکی به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکا بووه‌ ده‌ڵێت به‌پێی زانیاریه‌کانی خۆی بوونی توندڕه‌وان هێنده‌ کاریگه‌ر نییه‌ و قورساییه‌کی ئه‌وتۆشیان نییه‌، به‌ڵام وه‌ک ده‌ڵێت چه‌ندێک شه‌ڕی ناو سوریا درێژه‌ بکێشێت ئه‌وه‌نده‌ ده‌رفه‌ت زیاتر ده‌بێت بۆ چوونه ‌ناوه‌وه‌ی ئه‌و توندڕه‌و و سه‌له‌فیانه‌ که‌ وه‌ک ده‌ڵێت قه‌ته‌ر و شانشینی عه‌ره‌بستانی سعودیه‌ به‌رپرسن له‌ ناردنیان بۆ ناو سوریا.

به‌ڵێن ساڵح وتووێژی له‌گه‌ڵ عومه‌ر شێخموس ، ڕۆژنامه‌وان و شیکه‌ره‌وه‌ی سیاسی کردووه‌.

زانیاری زیاتر له‌ ده‌قی وتووێژه‌که‌دایه‌:
XS
SM
MD
LG