Accessibility links

شێرکۆ جیهانی : وێنه‌ گرتن له‌ مه‌هاباده‌وه‌ تاکو ستۆکهۆلم

  • Jani Diylan

Sherko Jihani

Sherko Jihani

هەر لەو رۆژەی کامیرا درووست بوە و هاتوەتە کایەوە وێنە بوەتە بەشێکی گرنگ لە ژیانی مرۆڤدا و لە رێگایەوە رووداوەکان بە خۆشی و ناخٶشیەوە تۆمار کراوون وتۆمار دەکرێن.
ئەمرۆ لە رێگای وێنەوە خۆمان بە کەسانی تر و بە جیهان دەناسێنین وجیهانیش بە کەسانی ترو دەمانەوێ لە رێگای ئەو وێنانەوە جۆرە پەێوەندیەک لەگەڵ یەکتر، لەگەڵ بێنەر و مرۆڤەکانی تردا درووست بکەێن.
وێنە ئەمرۆ وەکو ئاوێنەی ژیانە وخۆمان تێدا دەبینینەوە و بەر هەر لایەکدا دەروانیت بە وێنە چوار دەور دراویت و بوەتە بەشێک لە ژیانی کۆمەڵایەتی و ناسنامەمان.
هەر وێنە گرێک، هەر فوتۆگرافەرێک لە دید و نگایەکەوە دەڕوانێتە شتەکان و لەو سوچەوە وێنە دەگرێت کە واتایەکی تاێبەتی بوێ هەیە کە لەوانەیە بۆ بینەر وە باخود تەماشاچی واتایەکی تری هەبێت.
شیرکۆ جیهانی یەکێک لەو هونەرمەندانەیە کە ساڵانێکە لەو بوارەدا سەرگەرمە و حەزمان کرد خۆێ و کارەکانی بە بێنەران و بیسەرانمان ئاشنا بکەێن و ئەم وتو وێژەی لەگەڵ ساز بدەێن. هیوادارین چێژی لێوەربگرن
XS
SM
MD
LG