Accessibility links

سه‌باح ئه‌لساعدی: شه‌ممه‌ گه‌نده‌ڵی زیاتری ئۆفیسی مالیکی ئاشـکرا ده‌که‌م

  • Goran Tawfeeq

له‌ چوارچێوه‌ی ئاشـکرابوونی گه‌نده‌ڵی گرێبه‌ستی کڕینی چه‌کی ڕووسیدا، ئه‌و لایه‌نانه‌ی گه‌نده‌ڵکاران ئاشـکرا ده‌که‌ن، ڕووبه‌ڕووی ده‌سـتگیرکردن و بێ‌ده‌نگکردن ده‌بنه‌وه‌.
له‌ کۆنگره‌یه‌کی ڕۆژنامه‌وانیدا شێخ سه‌باح ئه‌لساعدی په‌رله‌مانتاری بێ لایه‌نی هاوپه‌یمانی نیشـتیمانی شیعه‌کانی عێراق داوای ده‌سـتگیرکردنی له‌ لایه‌ن دادگای عێراقیـیه‌وه‌ ڕاگه‌یاند که‌ له‌ لایه‌ن نوری ئه‌لمالیکیـیه‌وه‌ له‌سه‌ری تۆمارکراوه‌ و ناوبراو داوای 3 ملیار دینار ده‌کات له‌و په‌رله‌مانتاره‌، که‌ وه‌ک قه‌ره‌بوویه‌ک له‌ به‌رامبه‌ر ئه‌و لێـدوانانه‌ی ساعدی که‌ پـێی گوتووه‌ "درۆزنیت".
شێخ سه‌باح ئه‌لساعدیش له‌ کۆنگره‌که‌یدا ڕایگه‌یاند ڕۆژی شه‌ممه‌ی داهاتوو گه‌نده‌ڵی زیاتری نووسینگه‌ی سه‌رۆک وه‌زیری عێراق ئاشـکرا ده‌کات. ده‌شڵێت ئه‌گه‌ر هاتوو هه‌تا ئه‌و کاته‌ له‌ناوبرا یان کوژرا، ئه‌وا به‌رپـرسیارێتیـیه‌که‌ی ده‌خاته‌ پاڵ نوری ئه‌لمالیکی سه‌رۆک وه‌زیر.
هه‌روه‌ها له‌ به‌شێـکی تری کۆنگره‌که‌یدا ئه‌م په‌رله‌مانتاره‌ بێ لایه‌نه‌ی شیعه‌ هێرش ده‌کاته‌ سه‌ر دادگای عێراقی و مدحه‌ت مه‌حمود سه‌رۆکی ئه‌و دادگایه‌ به‌ ئه‌ندازیاری دروسـتکردنی دیکتاتۆره‌کانی عێراق ناودبات.
شێخ سه‌باح ئه‌لساعدی له‌ کۆنگره‌که‌یدا ده‌ڵێت ئه‌ندازیاری دروسـتکردنی دیکتاتۆره‌کان مدحه‌ت مه‌حموده‌، وه‌ک چۆن ئه‌ندازیاری سه‌دام حسێن بوو، ئه‌مڕۆش مدحه‌ت مه‌حمود ئه‌ندازیاری دیکتاتۆری نوری ئه‌لمالیکیـیه‌. پاشـان ده‌ڵێت " هه‌ر هه‌نگاوێـک بنرێت بۆ تۆقاندن و ترسـاندنی من، هیچی لێـناکه‌وێته‌وه‌ و ڕۆژ له‌ دوای ڕۆژ گه‌نده‌ڵیـیه‌کانتان ئاشـکرا ده‌که‌م."
شێخ سه‌باح ئه‌لسـاعدی که‌ ئه‌ندامی لیژنه‌ی نه‌زاهه‌یه‌، له‌ کۆنگره‌که‌یدا ڕایگه‌یاند چه‌ندین به‌ڵگه‌ی دزی به‌ده‌سـت گه‌یشـتووه‌ که‌ له‌سه‌ر نووسینگه‌ی سه‌رۆک وه‌زیری عێراقه‌ و هاوڵاتیـیانی ئاگادارکرده‌وه‌ که‌ ڕۆژی شه‌ممه‌ی داهاتوو به‌ڵگه‌کان ئاشـکرا ده‌کات، ئه‌گه‌ر هه‌تا ئه‌و کاته‌ له‌ناویان نه‌برد، به‌ڵام ئه‌گه‌ر بێت و بکوژرێت له‌و ماوه‌یه‌دا نوری ئه‌لمالیکی به‌رپـرسیار ده‌کات، چونکه‌ مالیکی نایه‌وێت هیچ که‌سێـکی ژیر و ڕاست به‌ ده‌نگی به‌رز قسه‌ بکه‌ن.
جێی ئاماژه‌یه‌ داوای ئه‌وه‌ی که‌ 600 ملیار و 200 ملیۆن دۆلار له‌ ماوه‌ی 10 سـاڵی ڕابردوودا له‌ بوجه‌ی عێراق ته‌رخان کراوه‌ بۆ بنیادنانه‌وه‌ی ئه‌م وڵاته‌، که‌چی پایته‌ختی ڕه‌شید که‌ به‌ر له‌ 13 سه‌ده‌یه‌ دروسـتکراوه‌ بۆ جاری دووه‌م ناوی به‌غدا له‌ خراپـترین شـاره‌کانی جیهاندا پله‌ی یه‌که‌می هه‌یه‌ و ده‌وڵه‌تی عێراقیش له‌ ڕیزبه‌ندی لیسـتی ڕه‌شی گه‌نده‌ڵیدا هه‌موو سـاڵێـک پـێشـبڕکێ ده‌کات.

XS
SM
MD
LG