وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی روسیا ده‌ڵێت ڕێبازی مۆسکۆ به‌رامبه‌ر به سوریا نه‌گۆڕاوه. ئه‌م ڕاگه‌یاندنه پاش ئه‌وه دێت که چوارشه‌ممه له‌زاری دیپڵۆماتێکی باڵای روسیا ڕاگه‌یندرا که گوتبوی بۆی هه‌یه ئۆپۆزسیۆنی سوریا شه‌ره‌که‌ی به‌دژی سه‌رۆک به‌شار ئه‌سه‌د بباته‌وه.
هه‌ینی ، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه گوتی میخائیل بۆ‌گدانۆڤ، جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ڕوسیا له ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژانی ڕابردو سه‌باره‌ت به باری سوریا هیچ تێبینی نه‌داون و هیچ گفتوگۆی تایبه‌تی به ڕۆژنامه‌وانان نه‌داون.
پێنجشه‌ممه، ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندنی روسیا له زاری بۆ‌گدانۆڤ ڕایانگه‌یاند که گوتبوی به‌ڕێز ئه‌سه‌د هه‌روادێو کونتڕۆڵی خاکی سوریا زیاتر له ده‌ست ده‌دات و مۆسکۆ سه‌رکه‌وتنی ئۆپۆزسیۆن به دوور نازانێت. یه‌که‌م جاربوو له پاش نزیک به دوو ساڵ شه‌ڕی به دژی هێزه‌کانی دژه حکومه‌ت، روسیا هاوپه‌یمانی به‌هێزی سوریا دان پیابنێت که ڕوخانی حکومه‌تی سوریا ده‌ست پێکراوه.
به‌ڵام وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی روسیا گوتی بۆ‌گدانۆڤ باسی ئیدعاکانی،" ئۆپۆزسیۆنی سوریا و سه‌رپه‌ره‌شته بیانییه‌کانی کردبوو له پێشبینییه‌کانیان بۆ سه‌رکه‌وتنی خێرا به‌سه‌ر ڕژێم له دیمه‌شق."
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی روسیا گوتیشی بۆ‌گدانۆڤ ئه‌م تێبینییانهی دابون به ده‌سته‌یه‌کی ڕاوێژکاری کرملین له‌کاتی تاوتوێ کردنی باری ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و باکوری ئه‌فه‌ریقا.
روسیا و چین به به‌رده‌وامی پێشی هه‌وڵه‌کانی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کانیان بۆ چاره‌سه‌ری قه‌یرانی سوریا گرتووه.