Accessibility links

سه‌رکردایه‌تی ئۆپه‌راسیۆنه‌کانی موسڵ ده‌ڵێت سه‌ربازگه‌ی ئه‌لقاعیده‌ی له‌ پارێزگاکه‌ له‌ناوبردووه‌


سەرکردایەتى ئۆپەراسۆنەکانى موسڵ دۆزینەوە و لەناوبردنى سەربازگه‌ى رێکخراوى ئه‌لقاعیدە لە رۆژئاواى موسڵ رادەگەیه‌نێت.
لە بەیاننامەیەکدا سەرکردایەتى ئۆپەراسیۆنى موسڵ ئاشکراى کرد بەپشت‌بەستن بە زانیارى هەواڵگرى و دواى گەمارۆدانى ناوچەى جەزیرە لە رۆژئاواى موسڵ سەربازگه‌ى قاعیدە دۆزرایەوه‌ و بە بۆردومانى هەلیکۆپتەرى جەنگى لەناوبرا کە خۆى لە شوێنى نیشتەجێبونى ئەندامانى رێکخراوى قاعیدە و کارگەى دروستکردنى بۆمب و شوێنى تایبەت بۆ بۆمبڕێژکردنى ئۆتۆمبیل و حەشارگەى چەک و تەقەمەنى دەبینیەوە.
لیوا روکن مەهدى غەرراوى فەرماندەى فیرقەى پۆلیسى ئیتیحادى لە موسڵ لە کۆنفراسێکى رۆژنامەوانیدا لەناوبردنى ئەو سەربازگایەى رێکخراوى قاعیدەى بە دەستکەوتێکى گەورە ناوبرد و گوتى لە میانەى ئەو بۆردومانکردنەدا چوار پاسەوانى سەبازگاکەش کوژران.
please wait

No media source currently available

0:00 0:00:00 0:00
Direct link
XS
SM
MD
LG