Accessibility links

پشکنه‌رانی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان له‌ تارانن


ده‌سته‌یه‌کی پشکنه‌رانی ناوکی سه‌ر به‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان گه‌یشتوه‌ته‌ تاران و له‌ هه‌وڵی نۆژه‌نکردنه‌وه‌ی هه‌وڵه‌کاندایه‌ بۆ به‌شدارپێکردنی ئێران و وابه‌سته‌پێکردنی له‌ به‌رنامه‌ ناوکیه‌ مشت و مڕ له‌سه‌ره‌که‌یدا.
ئه‌م ده‌له‌گاسیۆنه‌ی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان که‌ له‌ 7 ئه‌ندامی ده‌زگای نێونه‌ته‌وه‌یی وه‌زه‌ی ئه‌تۆمی پێکدێت ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه‌ گه‌یشتۆته‌ تاران بۆ وتووێژکردن و ئه‌مه‌ش یه‌که‌م جاره‌ له‌وه‌تای مانگی هه‌شته‌وه‌ ده‌له‌گاسیۆنی ئه‌م ده‌زگا چاودێریه‌ی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان ئه‌م وتووێژانه‌ بکات.
هێرمان ناکایرتس ، سه‌رۆکی پشکنه‌ران ده‌ڵێت مه‌به‌ستی سه‌ره‌کی ئه‌م سه‌ردانه‌ بۆ چاره‌سه‌رکردنی ئه‌و دۆسێ هه‌ڵپه‌سێردراوانه‌ن که‌ په‌یوه‌ندییان هه‌یه‌ به‌ شیانه‌کانی دروستکردنی چه‌کی ناوکیه‌وه‌ له‌لایه‌ن کۆماری ئیسلامی ئێرانه‌وه‌.

ئێران به‌رده‌وام پێداده‌گرێت که‌ به‌رنامه‌ ناوکیه‌که‌ی ته‌نها بۆ مه‌به‌ستی ئاشتیانه‌یه‌.

ده‌زگای ناوکی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان ده‌خوازێت ئێران مۆڵه‌ت بدات به‌ پشکنه‌رانی تا سه‌ردانی دامه‌زراوی پارچین بکه‌ن له‌ باشوری ڕۆژئاوای تاران. ڕۆژئاوا گومانی وایه‌ ئه‌و دامه‌زراوه‌ ناوکیه‌ی له‌و بنکه‌ له‌شکریه‌دایه‌ ده‌شێت په‌یوه‌ندی هه‌بێت به‌ هه‌وڵه‌کانی ئێرانه‌وه‌ بۆ دروستکردنی چه‌کی ناوکی.

ناکایرتس ده‌ڵێت ده‌سته‌که‌ی به‌ خۆشحاڵیه‌وه‌ پێشوازی له‌و ده‌رفه‌ته‌ ده‌که‌ن بۆ سه‌ردانی بنکه‌ی له‌شکریی پارچین وه‌ک ده‌ڵێت ئه‌گه‌ر ئێران ڕێگه‌ بدات.

کۆماری ئیسلامی ئێران ده‌ڵێت بنکه‌ی پارچین ته‌نها بنکه‌یه‌کی له‌شکرییه‌.
XS
SM
MD
LG