Accessibility links

دۆستانی سوریا به‌ فه‌رمی دان ده‌نێن به‌ هاوپه‌یمانی نوێی ئۆپۆزسێۆنی سوریا

  • VOA News

وڵاتانی که‌ داوا له‌ سه‌رۆکی سوریا به‌شار ئه‌سه‌د ده‌که‌ن ده‌ستبه‌رداری ده‌سه‌ڵات ببێت به‌ فه‌رمی دانیان نا به‌ هاوپه‌یمانی نوێی ئۆپۆزسێۆنی سوریا وه‌ك نوێنه‌ری شه‌رعی گه‌لی سوریا.
زیا له‌ 100 له‌ شانده‌کانی له‌ کۆنفرانسی دۆستانی سوریا ئاماده‌ن که‌ مه‌غریب میواندارێتی ده‌کات، پشتیوانی هاوپه‌یمانی ئۆپۆزسێۆنی سوریایان کرد.
له‌و کۆنفرانسه‌ی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ ، عه‌ره‌بستانی سعودییه‌ بڕی 100 ملیۆن دۆ‌لار یارمه‌تی بۆ سه‌رهه‌ڵداوانی سوریا ڕاگه‌یاند.
جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکاش ولیه‌م بێرنز له‌ مه‌غریبه‌وه‌ ڕایگه‌یاند تا زووتر سه‌رۆکی سوریا به‌شار ئه‌سه‌د ده‌ستبه‌رداری ده‌سه‌ڵات ببێت بۆ سوریه‌کان با‌شترێکه‌.
XS
SM
MD
LG