ژه‌نه‌ڕاڵی باڵای له‌شکری میسر هه‌وڵی چاره‌سه‌رکردنی قه‌یرانی سیاسی وڵاته‌که ده‌دات، به ڕێگای میوانداریکردنی وتووێژی یه‌کگرتنه‌وه‌ی نێوان لایه‌نه ئیسلامییه‌کان به سه‌رۆک محه‌مه‌د مورسیشه‌وه له‌گه‌ڵ ئۆپۆزسیۆنی سیکولاری وڵاته‌که‌دا.
داخوازی ژه‌نه‌ڕاڵ عه‌بدول فه‌تاح ئه‌لسیسی بۆ کۆبوونه‌وه‌ی ڕۆژی چوارشه‌ممه هاوکاتی ناکۆکییه‌کی زۆر بوو له به‌هۆی ڕیفراندۆم له‌سه‌ر به‌رنوسی ده‌ستووری وڵاته‌که.
لایه‌نه ئیسلامییه‌کانی سه‌ره به محه‌مه‌د مورسی پشتیوانی له به‌نده پێشنیازکراوه‌کانی به‌رنووسی ده‌ستووره‌که ده‌که‌ن، هاوکات به‌ره‌ی ڕزگارکردنی نیشتیمانی ئۆپۆزسیۆن که پشتیوانه‌کانیان سیکۆلار و لیبراڵن و هه‌روه‌ها پشتیوانانی حکومه‌تی پێشوون، زۆر به توندی دژی به‌رنووسه‌که وه‌ستاون.
میدیای ده‌وڵه‌تی میسر ڕایگه‌یاندووه نزیکه‌ی 589 هه‌زار خه‌ڵکی دووره وڵات له ڕۆژی چوارشه‌ممه‌وه ده‌ستیان کردووه به ده‌نگدان له ڕیفراندۆم له‌سه‌ر ده‌ستوور له باڵیۆزخانه‌و کۆنسۆڵخانه‌کانی وڵاته‌که. له میسریش ده‌نگدانه‌که له ڕۆژی شه‌ممه ده‌ستپێده‌کات.