Accessibility links

موحەمەد ئەمین دەلویی: سه‌رکردایه‌تی کورد له‌ گه‌مه‌کانی مالکی ئاگاداره‌

  • Jani Diylan

Mohammad Amin Dloyi - سه‌رچاوه‌ی وێنه‌ گۆڤاری شه‌فه‌ق

Mohammad Amin Dloyi - سه‌رچاوه‌ی وێنه‌ گۆڤاری شه‌فه‌ق

لە کاتێکدا تەنگەژەکانی نێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و بەغدا لە هەڵسان و کێشاندایە، سەرۆکی هەرێم سەردانی کەرکووک دەکات و هێزەکانی پێشمەرگە لە بەرامبەر لەشکەری عێراقدا لە ئامادە باشێدان ، لەولاوە ووتەبێژی سەرۆکایەتی هەرێم بە توندی وەڵامی مالکی دەداتەوە.
لە هەڤپەێڤینێکی بەشی کوردی دەنگی ئەمریکا لەگەڵ موحەمەد ئەمین دەلویی بەرپرسی لقی پێنجی پارتی دیموکراتی کوردستان لە بەغدا سەبارەت بە وەڵامەکانی دکتۆر ئومێد سه‌باح ووتە بێژی فه‌رمی سەرۆکایەتی هەرێم بەرامبەر بە قسەکانی مالکی گوایە " کەرکووک شارێکی عەرەبی – تورکمانیە " دەڵێت لە ڕاستیدا وەڵامدانەوەکانی دکتۆر ئومێد توند نەبوون، هەموو ڕاستی بوون، چونکە لە لایەکەوە بەرێز مالکی داوا دەکات کێشەکان بە گفت وگۆ چارەسەر بکات، لە پڕدا رۆژێکی پاش وەکو ئەوەی خەوی بینیبێت قسەی توند و تیژ دەکات و جارێکی ترئەوە دووپات دەکاتەوە کە ئەمە شەڕی کورد و عەرەبە. کاک موحەمەد دەڵێت هەر لەبەر ئەوە ئەو قسانەی لە لایەن نوێنەرایەتی هەرێمەوە بەرامبەر ئەو قسە ناشیرینانە وە ئەو قسە توند و نە واقیعیانەی سەرۆک وەزیری عێراق کراوه‌، زۆر ئاسایی و سرۆشتیە.
XS
SM
MD
LG