Accessibility links

کوتله‌ی عه‌ره‌بی که‌رکوک ڕه‌خنه‌ی توند له‌ سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردسـتان ده‌گرن

  • Goran Tawfeeq

هه‌ندێـک له‌ حزبه‌ تورکمانی و عه‌ره‌بیـه‌کانی شـاری که‌رکوک ناڕه‌زایی به‌رامبه‌ر هه‌ڵوێستی عێراقیه‌ ده‌رده‌بڕن

هه‌ندێـک له‌ حزبه‌ تورکمانی و عه‌ره‌بیـه‌کانی شـاری که‌رکوک ناڕه‌زایی به‌رامبه‌ر هه‌ڵوێستی عێراقیه‌ ده‌رده‌بڕن

کوتلەى عەرەبى کەرکوک و یاسین مەجیدى ئەندامى ئیتلافى دەوڵەتى یاسا لە دوو کۆنگرەى رۆژنامەوانیدا بە توندى هێرش دەکەنە سەر هەرێمى کوردستان و بە تایبەت سەرۆکى هەرێم ، سەردانەکەى بەرزانیش بۆ بەسەرکردنەوەى هێزەکانى پـێشمەرگە لە سەنگەرى پـێشەوەى ناوچە کێشە لەسەرەکان بە راگەیاندنى شەڕ لەگەڵ عێراق ناودەبەن هه‌روەها سەردانەکە بە مەترسیدارتر لە سەردانەکەى داود ئۆغلو بۆ کەرکوک دەزانن کە بە نافەرمى و پـێشێـلکردنى سەروەرى خاکى عێراقى لێکدرایەوە، لە بەرپەرچى ئەم لێدوانانەدا هاوپەیمانى کوردستانیش شارى کەرکوکى بە خاکى کوردستان ناودەبەن و سەردانى سەرۆکى هەرێمیش بۆ ناوچەکە بە مافێکى دەستورى و هەوڵیک بۆ پاراستنى سەروماڵى دانیشتوانى کەرکوک دەزانن.
سەبارەت بە لێدوانەکانى یاسین مه‌جیدیش، پەرلەمانتارێکى کورد ووتەکانى مه‌جید بێ بایەخ دەکات و بە هات‌وهوتى راگەیاندن ناوى دەبات بۆ داپۆشینى شکستى حکومەت لە پێشکەشکردنى خزمەتگوزارى و گەندەڵى گرێبەستەکانى کڕینى چەکى رووسى.
XS
SM
MD
LG