Accessibility links

ڕاپـۆرتێك: چین له‌ نێو خراپترین وڵاتاندایه‌‌ که‌ ڕۆژنامه‌وانان ده‌گرێت


کۆمه‌ڵێکی سه‌ره‌کی مافه‌کانی میدیا ده‌ڵێت چین هه‌نووکه‌ به‌لایه‌ن که‌م 32 ڕۆژنامه‌وانی له‌ به‌ندینخانه‌کانی گلداوه‌ته‌وه‌ و ده‌بێته‌ سێـیـه‌مێن هه‌ره‌ خراپترین ده‌مکوتکه‌ری ڕۆژنامه‌وانی له‌ جیهاندا.
کۆمیته‌ی پاراستنی رۆژنامه‌وانان ده‌ڵێن به‌لایه‌ن که‌م دوو له‌سه‌ر سێی ڕۆژناماوانه‌ به‌ندکراوه‌کان له‌ چین له‌ تبت و ئۆگورن که‌ به‌هۆی دیکیۆمه‌نتکردنی زیابوونی گرژی و ئاڵۆزی تایه‌فییه‌وه‌ به‌ندکراون.
جێی باسه‌ کۆمیته‌ی پاراستنی ڕۆژنامه‌وانان له‌ ڕۆژی سێیشه‌ممه‌دا و له‌ سه‌رژمێری ساڵانه‌یان بۆ ڕۆژنامه‌وانه‌ به‌ندکراوه‌کان ڕاپۆرتێکیان بڵاوکرده‌وه‌ که‌ هه‌روه‌ها تێدا هاتووه‌ ژماره‌ی ڕۆژنامه‌وانانی به‌ندکراو له‌ ساڵی 2012 دا گه‌یشتۆته‌ ئاستی هه‌ره‌ به‌رزی به‌راورد به‌ ساڵانی ڕابردوودا.
تورکیاش به ‌گوێره‌ی ڕاپۆرته‌که‌ له‌ لیستی ولاتانی هه‌ره‌ خراپ بۆ ڕۆژنامه‌وانان دانراوه‌ که‌ تیایدا 49 ڕۆژنامه‌وان به‌ندکردووه‌ و به‌ دوایـیدا ئێران 45 ڕۆژنامه‌وانان به‌ندکراوی تێدایه‌.
له‌ سه‌رانسه‌ری جیهاندا بۆ ساڵی 2012 دا 232 ڕۆژنامه‌وانان له‌ به‌ندینخانه‌دان.
XS
SM
MD
LG