ئه‌نجومه‌نی زانیاری نیشـتیمانی ئه‌مه‌ریکا US National Intelligence Council که ده‌زگایه‌کی هه‌ڵسه‌نگاندنی سـتراتیژیـیه بۆ پـێشـهات و گۆڕانکاریـیه‌کانی جیهان له پاشه‌ڕۆژدا، ده‌ڵێت شیانی هه‌یه کوردسـتانێـک له ناوچه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا سه‌رهه‌ڵـبدات.
له ڕاپـۆرتێـکیدا له باره‌ی پـێشـهاته‌کانی جیهان هه‌تا سـاڵی 2030 دا، هاتووه ڕه‌نگه سنووره‌کانی وڵاتانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست گۆڕانکاری به‌خۆیانه‌وه بـبینن، ئه‌مه‌ش له پاش سه‌رهه‌ڵدانی کوردسـتان.
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت به شیانی سه‌رهه‌ڵـدانی کوردسـتان ڕه‌نگه مه‌ترسی بۆ سه‌ر یه‌کپارچه‌یی وڵاتی تورکیا دروستبـبێت.
له باره‌ی سوریا دوای ئه‌سه‌د ئه‌نجومه‌نه‌که ده‌ڵێت ڕه‌نگه که‌سێـکی سووننه ده‌سه‌ڵات بگرێته‌ده‌ست له چوارچێوه‌ی هاوپه‌یمانیـیه‌کی نێوان ئیخوان ئه‌لموسلیمینه‌کان و کورد و دورزیـیهکان و پـێـکهاته‌کانی دیکه.
له‌م ڕاپـۆرته 160 لاپهڕیـیهدا تیشـک خراوه‌ته سه‌ر چه‌ندین ته‌وه‌ر، له‌وانه سیاسی، ئابوری، ئاینی، کۆمه‌ڵایه‌تی. له به‌شێـکیدا ئاماژه به سه‌رژمێر و ڕێژه‌ی منداڵبوون ده‌کات. ده‌ڵێت ڕه‌نگه هه‌ر ژنێـکی کورد له باشوری ڕۆژهه‌ڵاتی تورکیا نزیکه‌ی 4 منداڵیان بـبێت.
ده‌شڵێت ئه‌گه‌ر کۆماری ئیسلامی توانی هه‌ر له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتدا بمێنێته‌وه و چه‌کی ناو‌کی به‌ده‌سـتبهێنێت، ئه‌وا ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ڕووبه‌ڕووی پاشهڕۆژێـکی زۆر نائارام ده‌بێته‌وه.
سه‌باره‌ت به‌م ڕاپـۆرته ده‌خیلی شه‌ممۆ له به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکاوه وتووێژی له‌گه‌ڵ دکتۆر جه‌بار قادر شـاره‌زای سیاسی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست کردووه.
ده‌قی ڕاپـۆرته‌که به ئینگلیزی له‌م لینکه‌دایه.