ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه له قاهیره‌ی پایته‌ختی میسر ژماره‌یه‌ک چه‌کداری نه‌ناسراو ته‌قایان له‌و خۆپـیشـانده‌رانه کردووه که له مه‌یدانی ته‌حریر گردبوونه‌ته‌وه و له ئاکامدا 9 که‌س له لایه‌نگر و نه‌یارانی سه‌رۆک مورسی برینداربوون.
کاربه‌ده‌سـتان و گه‌واهیده‌ران ده‌ڵێن هێرشه‌که به‌یانی ئه‌مڕۆ کراوه له کاتێـکدا مه‌یدانه‌که ئارام بووه و ورده ورده خه‌ڵـکی زیاتر له ناوچه‌که‌دا گرده‌بوونه‌وه.
ئه‌مه له کاتێـکدایه که ئۆپـۆزسیۆنی نه‌یاری محه‌مه‌د مورسی به نیازی سـازکردنی خۆپـیشـاندانی گه‌وره‌ن به مه‌به‌سی هه‌ڵوه‌شـاندنه‌وه‌ی ئه‌و ڕیفراندۆمه‌ی بڕیاره ڕۆژی شه‌ممه ئه‌نجام بدرێت.
به‌ره‌ی ڕزگارکردنی نیشتیمانی که له لایه‌ن محه‌مه‌د ئه‌لبه‌رادعی و عه‌مر مو‌سا ڕێبه‌رایه‌تی ده‌کرێت داوایان له خه‌ڵـکی کردووه ئه‌مڕۆ به‌شـداری له ڕێپـێوانێـکی ناڕه‌زایـیدا بکه‌ن که به‌ره‌و کۆشـکی سه‌رۆکایه‌تی بڕیاره به‌ڕێبکه‌وێت.
ئازادیخواز و سیکیولاره‌کانی میسر به‌رنووسی ده‌سـتوری نوێ ڕتده‌که‌نه‌وه و ده‌ڵێن ئه‌وه به ڕاستی نوێنه‌رایه‌تی گه‌لی میسر ناکات.