ژماره‌یه‌ک وڵاتانی سه‌ره‌کی ئه‌ندام له یه‌کێتی ئه‌وروپادا هه‌وڵ ده‌ده‌ن پشتگیری نێونه‌ته‌وه‌یی کوبکه‌نه‌وه بۆ هاوپه‌یمانێتی نیشتیمانی تازه دامه‌زرێندراوی ئۆپۆزسیۆنی سوریا.
دوشه‌ممه، وه‌زیرانی یه‌کێتی ئه‌وروپا له برۆکسێل له‌گه‌ڵ ڕێبه‌ری نوێ ئۆپۆزسیۆنی سوریا مه‌عاز ئه‌لخه‌تیب کۆبوونه‌وه.
له پاش کۆبونه‌وه‌که، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا
گۆیدۆ وێستروێڵێ گوتی هاوپه‌یمانه‌تی ئه‌لخه‌تیب شایانی پشتیوانی زیاتره.
ئه‌و گوتی،" کاتێکی دروسته بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ به دانپیانانی سیاسی، هاوپه‌یمانی نیشتیمانی سوریا به‌هێزتر بکرێت. ئێمه سه‌رمایه‌دا ده‌نێنه‌وه سه‌ر ئه‌و توانا‌و ته‌وژمه‌ی(سه‌رهه‌ڵداوان) له‌م کاته‌دا له‌سه‌ر حه‌رد(گۆڕه‌پانی شه‌ڕ) هه‌یانه و پێمان وایه بڕیارێکی گرنگ ده‌بێت بۆ پێشخستنی پڕۆسه‌ی له ناو بردنی ڕژێمی ئه‌سه‌د."
سه‌ره‌ڕای پشتیوانی فراوان بۆ لادانی به‌شـار ئه‌سه‌د له ده‌سه‌ڵات، هێشـتا هه‌ندێـک له وڵاتانی ئه‌وروپا دوودڵن له‌وه‌ی به ته‌واوی پشتیوانی لێبکه‌ن.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا ویلیا‌م هه‌یگ هیوای خواست ئه‌مه به زووترین کات بگۆڕدرێت.
هه‌یگ گوتی،" ئه‌و( مه‌به‌ست، ڕێبه‌ری هاوپه‌یمانێتی نیشتیمانی سوریا مه‌عاز ئه‌لخه‌تیب) توانیویه‌تی تا ڕاده‌یه‌ک زۆر به ڕوونی متمانه‌ی داون سه‌باره‌ت به وه‌ی هاوپه‌یمانێتی نیشتیمانی گشتگیر ده‌بێت—گه‌لی کورد تێیدا به‌شدار ده‌کرێت، مه‌سیحیه‌کانی سوریا تێیدا به‌شدار ده‌کرێن، هه‌روه‌ها سوربونیان بۆ نوێنه‌رایه‌تی کردنی ته‌واوی گه‌لی سوریا. هه‌ڵبه‌ته، به‌ریتانیا له پێشترێوه ئه‌وانی به تاکه نوێنه‌ری ڕه‌وای گه‌لی سوریا به فه‌رمی ناسیوه. من هیوادارم هاتنی ئه‌و له ئه‌مڕۆ بۆ ئێره هانی وڵاتانی تری یه‌کیه‌تی ئه‌روپایی بدات هه‌مانکار بکه‌ن."
ژماره‌یه‌کی زۆر له وڵاتانی یه‌کیه‌تی ئه‌وروپا ، له‌گه‌ڵ ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا، له کاتێکی ئه‌م هه‌فته‌یه‌دا له مه‌غرب به‌شداری له کۆبونه‌وه‌یه‌کی
" دۆستانی سوریا" ده‌که‌ن به ئامانجی گۆڕینی ڕژێمی سوریا.