وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی یه‌کێتی ئه‌وروپا ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه له برۆکسل له‌گه‌ڵ سه‌رۆکی هاوبه‌ندی ئۆپـۆزسیۆنی سوریا مه‌عاز ئه‌لخه‌تیب کۆبوونه‌وه.
له پاش کۆبوونه‌وه‌که، ولیه‌م هێـگ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا گوتی مه‌عاز ئه‌لخه‌تیب هه‌ندێـک متمانه‌ی زۆر ڕوونی داوه که خه‌ڵـکی کورد و کرسـتیانه‌کانی سوریا ده‌بنه به‌شـێـک له هاوپه‌یمانی نیشـتیمانی. گوتیشی ئه‌وان وه‌ک به‌ریتانیا دانیان‌ناوه به‌وه‌ی ئه‌م هاوبه‌ندیـیه تاکه نوێنه‌ری شه‌رعی خه‌ڵـکی سوریایه. هه‌روه‌ها هیوای خواست ئه‌و ڕۆژه بێت که تیایدا هانی وڵاتانی دیکه‌ی ئه‌وروپا بدات هه‌مان هه‌نگاو بنێن.
کاثرین ئاشتۆن به‌رپـرسی کار‌وباری ده‌ره‌وه‌ی یه‌کێتی ئه‌وروپا ئه‌ویش به ڕۆژنامه‌وانانی گوت چاره‌سه‌رێـکی سیاسی بۆ کۆتایی هێنان به توندوتیژیـیه‌کانی ناو سوریا پـێویسته.
هه‌رچه‌نده هاوبه‌ندی ئۆپـۆزسیۆنی سوریا پـشـتیوانیـیه‌کی به‌رفراوانی لێده‌کرێت له هه‌وڵه‌کانی بۆ لادانی به‌شـار ئه‌سه‌د له ده‌سه‌ڵات، به‌ڵام هێشـتا هه‌ندێـک له وڵاتانی ئه‌وروپا دوودڵن له‌وه‌ی به ته‌واوی پـێی قایل بن.